
عارف ڕوشدی
نووسەر
بە ناو ئۆپۆزیسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان!

ئۆپۆزیسیۆنی نیشتیمانپەروەر، خاوەن پرینسیپ و بەرنامەی نیشتیمانین، بە بیرۆکە هەنگاوی ئەرێنی ڕکابەری دەکەن و هەوڵ دەدەن بۆ کۆمەڵانی خەڵک بیسەلمێنن، دەتوانن باشتر سەروەری وڵات و مافە ڕەواکانی گەل بپارێزن، لە بواری خزمەتگوزاریدا، پلانی چالاکتریان دەبێت لە هەموو بوارەکان.
بەڵام بە داخەوە، ئەوانەی لە هەرێمی کوردستاندا خۆیان بە ڕکابەر دەناسێنن، 100% پێچەوانەی بنەماکانی کاری ڕکابەرین، بەڵکو لە هەوڵێکی بێوچانی کۆنەپارێزیدان، بۆ ئەوەی هەرچی سیمای نەتەوەیی نیشتیمانی هەبێت، بە هزری ملکەچانە بەربەرچی بدەنەوە.
شێلگیرانە دژی پرۆسەی بە مەدەنیکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانن.
دژی پرۆسەی بە بانکیکردنن (هەژماری من).
دژی پرۆسەی سەردەمیانەی ( رووناکی)ـن.
دژی پرۆسەکانی پتەوکردنی ژێرخانی کۆمەڵگەی کوردەوارین .
دژی هەر ڕێککەوتنێکی سەربەرزانەن لە گەڵ بەغدا .
سەرچاوەی هەڵای ڕاگەیاندنی چەواشەکارین.
هاندەری یاخیبونی گەنجانن لە هزری نیشتیمانپەروەری و بێ هیواکردنیانن .
ئەم بە ناو ئۆپۆزیسیۆنانە ناتوانن هەڵگری شوناسی ( ئۆپۆزیسیۆن)ـی ڕاستەقینە بن، بەڵکو تەنیا دژبەری ژیان و خاوەن پیشەی هەرزانفرۆشن .