پزیشکیان دەخوازێت میدیاکان پەیامی یەکڕیزی و پاراستنی نیشتمان بڵاو بکەنەوە
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕۆژی ڕۆژنامەنووساندا ئاماژەی بەوە کرد، چاوەڕێی ئەوە لە میدیاکان دەکەن، پەیامی یەکڕیزی و بەرگریی لە خاکەکەیان پێشکەش بە خەڵکی وڵاتەکەیان بکەن.
شەممە 9ـی ئابی 2025، لە ڕۆژی ڕۆژنامەنووساندا، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی تۆڕی هەواڵی خەبەری ئێرانی کرد و لەوێ دووپاتی کردەوە، ئێران موڵکی هەموو ئێرانییەکانە، ڕۆژی ڕۆژنامەنووسانیشی لە میدیاکارانی تۆڕی هەواڵیی خەبەر کرد.
پزیشکیان لەو سەردانەدا، باسی میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی جەنگی 12 ڕۆژەی وڵاتەکەی کرد لەگەڵ ئیسرائیل، ئاماژەی بە ڕۆڵی دامەزراوەکانی میدیا کرد کرد لە یەکخستنی و یەکڕیزی گەلی ئێران.
دواتر باسی لەوە کرد، ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمەریکا هێرشی کردووەتە سەر ئێران، گوتی: هێرشەکانی ئیسرائیل خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکای کرد بە کوشتنی فەرماندە سەربازییەکان و زانا ئەتۆمییەکان و هاووڵاتییان، هاوکات دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ئاژاوە و ئاڵۆزیی، بەڵام گەلی ئێران بە خۆڕاگرییان، سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕۆژی ڕۆژنامەنووساندا ئاماژەی بەوە کرد، چاوەڕیی ئەوە لە میدیاکان دەکەن، پەیامی یەکڕیزی و بەرگریی لە خاکەکەیان پێشکەش بە خەڵکی وڵاتەکەیان بکەن.
شەممە 9ـی ئابی 2025، لە ڕۆژی ڕۆژنامەنووساندا، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی تۆڕی هەواڵی خەبەری ئێرانی کرد و لەوێ دووپاتی کردەوە، ئێران موڵکی هەموو ئێرانییەکانە، ڕۆژی ڕۆژنامەنووسانیشی لە میدیاکارانی تۆڕی هەواڵیی خەبەر کرد.
پزیشکیان لەو سەردانەدا، باسی میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی جەنگی 12 ڕۆژەی وڵاتەکەی کرد لەگەڵ ئیسرائیل، ئاماژەی بە ڕۆڵی دامەزراوەکانی میدیا کرد کرد لە یەکخستنی و یەکڕیزی گەلی ئێران.
دواتر باسی لەوە کرد، ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمەریکا هێرشی کردووەتە سەر ئێران، گوتی: هێرشەکانی ئیسرائیل خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکای کرد بە کوشتنی فەرماندە سەربازییەکان و زانا ئەتۆمییەکان و هاووڵاتییان، هاوکات دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ئاژاوە و ئاڵۆزیی، بەڵام گەلی ئێران بە خۆڕاگرییان، سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لە بەرانبەردا ئێران سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و لە ئەنجامدا چەندین باڵەخانە و خانوو، خاپوور بوون.
ڕۆژی یەکشەممە 22ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئەمەریکا بە ژمارەیەک بۆمبی وێرانکەر ، هەروەها مووشەکی تۆماهۆک لە ژێر دەریاییەوە، هەر سێ بنکەی ئەتۆمیی (فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان)یان لە ناوخۆی ئێران بە ئامانج گرت.