حزبوڵڵای عێراقی چەکدانان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه

كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقی، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه چه‌كه دابنێت و داوای چه‌كی پێشكه‌وتووش له هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات.
هەینی 15ـی ئابی 2025، لە ڕاگەیەنراوێکدا حزبوڵڵای عێراقی ڕایگەیاندووە، گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌ك ڕووخانی ڕژێمی سووریا، له‌سه‌ر ده‌ستی گرووپی تاوانكار و ته‌كفیری به سه‌ركردایه‌تی جۆلانی و، ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی یه‌مه‌ن و جه‌نگی ئیسرائیل له دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران و، فشاره به‌رنامه بۆ داڕێژراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، له پێناو ملكهچكردنیانه به تایبه‌ت دوای داواكارییه‌كانی داماڵینی چه‌كی گرووپه‌كانی عێراق و لوبنان.
حزبوڵڵا جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركاران ئه‌ركێكی شه‌رعییه و چهكهكانیشمان هه‌ر به‌ده‌ستمانه‌وه ده‌بێت، بۆ به‌رگریكردن له پیرۆزییه‌كانمان، لێره‌شه‌وه گرنگی پشتیوانیكردنمان به چه‌كی پێشكه‌وتوو و توانا ته‌كنیكییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت و پێویسته توانای به‌رگریمان بگه‌یه‌نینه ئاستی وێرانكاری، بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وینه ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان.
هه‌روه‌ها دووپاتیشی كردووەتەوە، به‌رگریكردن له گه‌ل، له پێشی هه‌مووشیان فەڵه‌ستین، تا ئه‌م ساته‌ش له پێشینه‌ی كاره‌كانمانه و ئێمه له ئاماده‌باشی به‌رده‌وامداین بۆ به‌خشینی قوربانی زیاتر له پێناو كێوماڵكردنی پیرۆزییه‌كانمان له چڵپاوی ئیسرائیلییه‌كان.