سیاسی
د. پەرێز نەجمەددین كەریم
د. پەرێز نەجمەددین كەریم

نووسەر

ئایا ئێران بەردەوامە لە بەدەستهێنانی کات تا هێرشێکی نوێ؟

ئایا ئێران بەردەوامە لە بەدەستهێنانی کات تا هێرشێکی نوێ؟
ئایا ئێران بەردەوامە لە بەدەستهێنانی کات تا هێرشێکی نوێ؟

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا پرسی چەكی ئەتۆمی ئێران گەڕاوەتەوە ناو بەرنامەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش "میکانیزمی دەستپێکردن"یان چالاک کرد. کاتێک پرسیارێک دێتە پێشەوە کە بۆچی ئێستا "میکانیزمی دەستپێکردن" چالاک کرا، بابەتەکە بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، دیارترینیان تەواوبوونی نزیکبوونەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێرانە کە لە ساڵی 2015 بەپێی بڕیاری 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایش واژۆ کرابوو، ئەگەر ڕێککەوتنەکە کۆتایی پێبێت، ئیتر ناتوانرێت فشار لەسەر ئێران زیاد یان دروستبكرێ.

هۆکارەکەی تریش پەیوەندی بە واشنتۆنەوە هەیە. ئەمجارە لایەنی ئەوروپی رۆڵی دیارە، لەکاتێکدا لایەنی ئەمریکی لە پاشەكشەدایە، وەک ئەوەی ئەمریکا ئارەزووی دانوستان لەگەڵ ئێران لەسەر پرسی ئەتۆمی نەكات. ئەمەش بە پێچەوانەی ڕەفتاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای خولی سەرۆکایەتییەکەیدا، كە بەخواستی بەهێزی بۆ گەیشتن بە هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ناسرابوو. بەڵام دەتوانرێت بڵێین واشنتۆن ئارەزووی چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمی لەدەست نەداوە.

تاران لەسەر خاکی ئەوروپا گۆشەگیری لە ناڕازییەکانی ئێران و بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دەکات و لە کاتی شەڕی ئۆکرانیادا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دابین كرد بۆ ڕووسیا کە ئەمەش هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا. جگە لە خواستی ئەوروپی بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕۆڵ ببینێت، تەنانەت ئەگەر ڕەمزیش بێت.

ئەوروپا سێ مەرجیان هەیە: یەکەمیان دەستپێکردنی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکایە ، دووەمیان دابینکردنی خەمڵاندنێک بوو بۆ بڕی و چارەنووسی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لەسەدا ٦٠ و سێیەمیش هاوکاری ئێران بوو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی. بەڵام ئێران وەڵامی نەدایەوە و یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی بە موزایەدەیەک زانی کە دەستبەرداری نابێت. سەرەڕای ئەوەش، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ن ئەتۆمی لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ ئێران لە ڤیەننا وتووێژەکان دەستپێدەکاتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی پشکنینی شوێنە ئەتۆمییەکانی. 

بەدەستێنانی کات

دانوستانکارانی ئێران خوویان بە بەدەستهێنانی کاتەوە گرتووە. لە میانەی گفتوگۆکانی نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و ئێران لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی 12 ڕۆژەی حوزەیرانی ڕابردوو سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پشکنینەکان، تاران نامەیەکی نارد کە ڕەشنووسی ورد و نوێی تێدابوو و داوا لە ئاژانس ئەتۆمی دەکات داواکارییەکانی بۆ پشکنینی شوێنە ئەتۆمییە زیانلێکەوتووەکان لەسەر بنەمای کەیس بە کەیس پێشکەش بکات. سەبارەت بە شوێنە زیانلێکەوتووەکان، ئێران بەڵێنیدا لە ماوەی یەک مانگدا لە دوای تەواوبوونی ئەم ڕێکخستنە ڕاپۆرتێک پێشکەش بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بکات. 

بەردەوامی فشارەکان لەسەر ئێران 

لە هەمان کاتدا ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەوڵی پاراستنی گوشارەکان لەسەر ئێران دەدات. ڕاپۆرتێکی نهێنی لە دەستەی بەڕێوەبەران وردەکارییەکانی سەبارەت بە کۆگای یۆرانیۆمی تاران خستەڕوو. دووپاتی کردەوە کە تا 13ی حوزەیران، ئەو ڕۆژەی ئیسرائیل شەڕی دژی ئێران دەستپێکرد، ئێران خاوەنی 440.9 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو بوو كە 60% دەكات، کە لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە 32.3 کیلۆگرام زیادی کردووە. بەگوێرەی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئاژانس لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگەوە، تاکە شوێن کە پشکنینی بۆ کراوە، وێستگەی ئەتۆمی بوشێهرە کە بە هاوکاری تەکنیکارانی ڕووسی کاردەکات.

لای خۆیەوە ئێران هەوڵدەدات هێزی خۆی لە دژی ئەم میکانیزمە بەکاربهێنێت. ئەنجوومەنی شورای ئێران پلانی کشانەوەی لە پەیمانی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی و پرۆتۆکۆڵی زیادەی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند. ئەمە سیناریۆیەکە کە لە ئێستادا بۆ تاران ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی شەرعیەتدان بە هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوەکانی، چونکە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەناسرێندرێت. بۆیە هێشتا تەنها هەڕەشەیە. لەلایەکی دیکەوە، وەک عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە وتارەکەی ئەم دواییەیدا جەختی کردەوە، ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەمارۆکان پشت بە دوو ڕێگا دەبەستێت. یەکەمیان هەڵگرتنی سزاکانە، ئەمەش بەندە بە بڕیاری لایەنی بەرامبەر، واتە ئەو قەوارەی سزاکان دەسەپێنێت. جەختی لەوە کردەوە کە بەرپرسان دەبێ هەموو هەوڵێک بدەن بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان لە هەمان کاتدا پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕژێم.

ڕێگای دووەم بێلایەنکردنی سزاکانە. ئەمە پرەنسیپێکە کە ئێران پەسەندی کردووە و تاران لە ئێستاوە خۆی بۆ هەموو سیناریۆکان ئامادە دەکات، کەمترینیان گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە، کە پێی وایە هیچ کاریگەرییەکی یەکلاکەرەوەی لەسەر دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی نابێت. وڵاتەکە لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی 2018دا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، جگە لەوەش لە سەرەتای دامەزراندنی ڕژێمی ئێرانەوە، وڵاتەکە ڕاهاتووە بە ژیان لە ژێر ناوی "ئابووری خۆڕاگری"دا، کە لەسەر بنەمای بەکارهێنانی عەقڵانەی سەرچاوەکان و پشتبەستن بە پلەی یەکەم بە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی. ئێران هەروەها پشت بە خێراتربوونی هەنگاوی دیپلۆماسی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و هەروەها پشتیوانیی ڕووسیا و چین بۆ دواخستنی کاراکردنی میکانیزمی " trigger break" دەبەستێت. هەروەها ئاگادارە کە ئەگەر دەست بە دانوستانەکانی لەگەڵ واشنتۆن بکاتەوە، ئەوا كاراكردنی ئەم میکانیزمە وەستاوە. ئەمەش دووڕیانێکی پەیوەست بە مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەخاتە ڕوو. دەیەوێت پیتاندنی یۆرانیۆمی ناوخۆیی بپارێزێت وە نایەوێت چارەنووسی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی خۆی ئاشکرا بکات.

دوورکەوتنەوە لە هێرشی سەربازی

ئەوەی ئێران بەڕاستی دەیەوێت لێی دوور بکەوێتەوە، هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە، کە هاوکاتە لەگەڵ قسەکردن لەسەر خودی گۆڕینی ڕژێم. بۆیە ئامانجی سەرەکی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ ڕۆژئاوا و مانەوەی ڕژێمە، بە تایبەت کە ئێران ئاگادارە کە پێگەی ئێستای ئەمریکا لە گەڵ پلانەکانی ئیسرائیل بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ کە تێیدا هاوکێشە ئەمنییەکان و سیاسییەکان بە پێی ئامانجەکانی داڕێژراون. بۆیە ئێران قەیرانەکان بۆ دۆزینەوەی دەرفەتەکان دەقۆزێتەوە. دوای ئەوەی ئیسرائیل لە ناوەڕاستی دانوستانەکان لەگەڵ واشنتۆن هێرشی کردە سەری و دواتر ترەمپ بە ئامانجگرتنی دامەزراوەکانی (ناتەنز و فۆردۆ و ئەسفەهان) ئەنجامدا، تاران پلانێكی گرتەبەر کە پێی دەگوترا "ناڕوونی ئەتۆمی"، واتە سەرەڕای لێدانەکانی سەر ئەو دامەزراوانە، بەڵام بە تەواوی لەناو نەچوون. بەڵکو مەلەفی ئەتۆمییەکەی بە نهێنی دەمێنێتەوە و چارەنووسی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لەسەدا ٦٠ی بە نادیاری ماوەتەوە. 

پرسێکی دیکە ئەوەیە کە ئێران خووی بە بەدەستهێنانی کات و  بە بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی خۆی گرتبووە، ئەمەش تاڕادەیەك وایکرد ئیسرائیل بە شەڕی 12 ڕۆژە کۆتایی بەم خووەی ئێران بهێنێت. كە ئەمەش پرسیارێک دەوروژێنێت: ئایا ئێران بەردەوام دەبێت لە بەدەستهێنانی کات تا بە هێرشێکی نوێی ئەمریکا و ئیسرائیل سەری سوڕدەمێنێت؟ بۆیە ڕەنگە ئێران ناچار بێت ئەم ئەیلولەی ئەمساڵ بقۆزێتەوە بۆ گەیشتن بە پێشکەوتنێکی دیپلۆماسی جددی و ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لە هێرشێکی نوێ.