
عارف ڕوشدی
نووسەر
دوو دیمەنی جیاواز؟؟

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی هێژا مەسرور بارزانی، لە کوششی بەردەوامدایە، لە پێناوی دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانێکی سەرفرازانە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان لە سەرجەم سێکتەرەکاندا؛ (ڕێگاوبانی سەردەمیانە، ڕەخساندنی هەلی کار بۆ هەزاران کەس، بەبازارکردنی بەروبوومی جووتیاران، دابینکردنی ئاو و کارەبای بەردەوام و پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و گەشتو گوزار)، سەرەڕای شەونخونی لە کارکردنی بێوچان لە بواری بنبڕکردنی بیانووەکانی بەغدا و وەدەستهێنانی بودجە و مووچەی مووچەخورانی کوردستان.
لەبەرامبەردا؛ دەستەو گرووپی نابەرپرسیار، دوور لە هەستی ڕێزگرتن لە گەل و نیشتیمان، لە هەندێ ناوچەی کوردستاندا، لە هەوڵدان دڵە راوکێ و شڵەژان وەبەرهەمبێنن، لە ژێر چەتری ( نەبوونی مووچە)، لە کاتێکدا کۆمەڵانی خەڵک ئاگادارن، حکوومەت خەمخورانە لە ململانێیەکی دژواردایە لە گەڵ بەغدا لەو بوارەدا، بۆیە دەتوانین ڕاستییەک ڕونکەینەوە.
حکوومەت و زۆرینەی هەرە زۆری خەلکی سەرفرازی کوردستان لە بەرەی ژیان و پاراستنی ئازادی گەل و نیشتیماندان، لە بەرامبەردا دەستەو گرووپێک سەرقاڵی ئاژاوەنانەوە و چاندنی توی پەرتەوازەیی و دڵخۆشکردنی نەیاراندان .
بەڵام لە کوتاییدا، چونکە جەماوەر خاوەن ویژدان و سۆزو پەیمان و غیرەتە، واقعبینانە لە ڕووداوەکان دەروانێ، بۆیە هاتوو هەرای ناحەزان ناتوانێ ڕاستییەکان ڵێڵی بکەن، هەمیشە سەرکەوتن بۆ گەل و نیشتیمان و ئازادیخوازانی ڕاستەقینە دەبێت.