بۆری ئاشتی: ڕێکكەوتنی هەولێر و بەغدا قوفڵی نەوتی کوردستانی کردەوە، کۆتایی بە گەمارۆی ئابووریی هێنرا

سوودەکانی ئەم ڕێککەوتنە بۆ هەرێمی کوردستان

بۆری ئاشتی: ڕێکكەوتنی هەولێر و بەغدا قوفڵی نەوتی کوردستانی کردەوە، کۆتایی بە گەمارۆی ئابووریی هێنرا
بۆری ئاشتی: ڕێکكەوتنی هەولێر و بەغدا قوفڵی نەوتی کوردستانی کردەوە، کۆتایی بە گەمارۆی ئابووریی هێنرا

ئەم ڕێکەوتنە هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە دابینکردنی چوارچێوەیەکی یاسایی و دەستوورییە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، ئیدی کوردستان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت هیچ گرفتێکی یاسایی نەما 

 بەپێی ڕێککەوتنەکە، لە بەرانبەر ڕادەستکردنی 240 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، حکوومەتی ناوەند پشکی هەرێم لە بودجەدا دابین دەکات؛  ئەم ڕێککەوتنە سەقامگیرییەکی دارایی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەستەبەر دەکات و بازاڕو پرۆژە خزمەتگوزارییەکان زیاتر دەبوژێنێتەوە.

هەروەها بەهۆی دابینکردنی داهاتێکی بەردەوام و گەرەنتیکراو لەلایەن بەغداوە، مەترسییە داراییەکان کەمتر دەبنەوە.

 ڕێککەوتنەکە زامنی پاراستنی دەسەڵاتی هەرێمی لە پرۆسەی نەوت و غازدا کردووە هەرچەندە نەوتەکە ڕادەستی سۆمۆ دەکرێت، بەڵام ئەمە بە واتای لەدەستدانی دەسەڵاتی هەرێم نایەت بەسەر کەرتی نەوت و غازیدا. بەپێی ڕێککەوتنەکە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕۆڵی سەرەکی خۆی دەپارێزێت لە بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان. 

وەبەرهێنانی زیاترلە کەرتی نەوتی کوردستاندا، کاتێک ژینگەیەکی یاسایی و کارگێڕی سەقامگیر هەبێت، کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان زیاتر هاندەدرێن بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی هەرێم، چونکە مەترسییەکان کەمتر دەبنەوە، ئەمەش وادەکات کوردستان بەرەو بوژاندنەوەی زیاتر بڕوات، نەوت ببێتە فاکتەرێکی خۆشگوزەرانی هاووڵاتیانی.

یەکێک لە گەورەترین سوودەکانی ئەم ڕێککەوتنە ئەوەیە کە کۆتایی بە ناکۆکی و کێشەی یاسایی نێوان هەرێم و فیدراڵ دەهێنێت لەسەر کەرتی نەوت.

 ڕێککەوتنەکە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەرەکی لەسەر هەرێم، بە تایبەتی لەلایەن وڵاتانی دراوسێ و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانەوە.

مەسرور بارزانی: ئەندازیاری تێپەڕاندنی قەیران یان کۆتری ئاشتی نێوان هەولێر و بەغدا؟

بۆ چەندین ساڵ، مەسرور بارزانی کەسایەتییەکی باڵاو کاریگەر بووە لە سیاسەتی کوردستاندا، ئەو سەرۆکایەتی حکوومەتی لەکاتێکدا گرتە دەست کوردستان لەوپەڕی لاوازی و قەیراندابوو، دژەکانی پارتی و مەسرور بارزانی مشتومڕ و گرەویان لەسەر کەوتنی حکوومەتەکەی دەکرد و لاوازی ئابووریی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی قەرزێکی گەورە لەسەر حکوومەت و دابەزینی نرخی نەوت و تۆمەتبارکردنی سەرۆکی حکوومەت بە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و خراپ بەڕێوەبردنی وڵاتیان بە گرەوی ڕووخانی حکوومەت دادەنا، بەڵام ئەوە مەسرور بارزانی بوو هەموو ئەوانەی چارەسەر کرد، گرەوەکەی نەک لەوان، لە خودی عێراقیش بردەوە.

ئەم سەرکەوتنە چنینەوەی بەری ئەو هەوڵە سیاسی و دبلۆماسیانەبوو کە مەسرور بارزانی دەستی پێکردبوو بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکی گونجاو . ئەو چەندین گەڕی گفتوگۆی گەرموگوڕی لەگەڵ بەغدا ئەنجامدا چووە ئەمەریکا و وڵاتانی ئیمارات و قەتەر کاری زۆری کرد بۆ دروستکردنی پردێکی متمانە و دۆزینەوەی ڕێگەیەک کە رێز لە ماف و دەسکەوتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بگیرێت.

مەسرور بارزانی دەبێت ستایش بکرێت، چونگە ئەوە تەنیا توانا و لێهاتووی ئەوە کە لە کەشێکی سیاسی ئاڵۆزی ئاوادا پارستنی دەسکەوتەکانی کوردستان و قوت و مووچەی کوردستان مسۆگەر دەکات.

ئیدی ڕەنگە ئەو لێدوانە لە جێگەی خۆی بێت  "کوردستانێکی بەهێزتر" لەسایەی مەسرور بارزانیدا مسۆگەرە.

ئومێدێک بۆ مووچە و خۆشگوزەرانی

ڕێککەوتنە نوێیەکەی هەردوو حکوومەت  بە چارەسەرێکی گونجاو دادەنرێت بۆ بەردەوامی پێدانی مووچەی مووچە خۆرانی کوردستان. بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، چاوەڕوان دەکرێت سەرچاوەیەکی داهاتی جێگیرتر و پێشبینیکراوتر بۆ خەزێنەی هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە. ئەمەش ئەوەیە کە سەدان هەزار فەرمانبەری کەرتی گشتیی چاوەڕێی دەکەن.

لەوە گرنگتر ئەوەیە کە ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە بناغەی سەردەمێکی نوێی خۆشگوزەرانی ئابووری. حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە چارەسەرکردنی کێشەی دۆسیەی نەوت، ئێستا باشتر دەتوانێت سەرنج بخاتە سەر ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی، بۆ  پەرەپێدانی کەرتەکانی تری ئابووری وەک کشتوکاڵ و گەشتیاری، و دروستکردنی سیستەمێکی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی ڕوونتر و کاراتر.