
عارف ڕوشدی
نووسەر
دەنگدانی ڕاستەقینە ؟

پێوستە دەنگدان لەسەر بنەمایەکى راست و ڕەوابێت ، هەر دەنگدەرێک بە هەڵە دەنگبدات بەلایەنێک نەیتوانیبێت خزمەتێک پێشکەش بە هاولاتیان و نەبوبێتە هۆکارى پاراستنى سەرفرازى گەل و نیشتیمان و پارێزگارێکى بەئەمەک نەبێت لە خواستە ڕەواکانى گەلەکەمان ، گوناهێکى گەورەیەو زیانێکى گەورە بەدواى خودا دینیت .
بۆیە دەنگدانتان بە لیستى (٢٧٥) ى پارتى دیموکراتى کوردستان ، مسوگەرکردنى بەرژەوندییەکانى هەرێمى کوردستان و تاک بە تاکى کۆمەڵگاى کوردەوریمانە ، لێرەدا بابێین بە شیوەیەکى بابەتیانە باسی پرسەکان بکەین :
پارتى دیموکراتى کوردستان ، لە سەر ئاستى عیراق و کوردستان ، ئامانجەکانى خەڵک لە چواچێوەى کارنامەى حکومەتدا جێگیرکردووە و کارى ماندونەناسانە دەکات بۆ جێبەجیکردنىان : لە سەر ئاستى عیراق :
تەنیا لایەنى کوردستانییە هەمیشە بەکردەیی هەڵگرى دروشمى ( کارى پێکەویی لایەنە کوردستانییەکانە لە بەغدا) ، لە پێناوى دابینکردنى مافە دەستورییەکانى گەلەکەمان ، بەڵکو زۆر جاریش بە تەنیا جێهیلراوە ، بە ڵام بەهیچ شێوەیەک سازشی نەکردووە و وەکو شاخێکى سەرکەش بەخوراگرى ماوەتەوە و، بە سیاسەتێکى کوردانەو رێوشوینى دەستوری ، توانیوە کێشەکان بەرەو چارەسەرى ببات بۆ نمونە (پرسی موچەو هەناردەکردنەوەى نەوتى کوردستان ) . هەر چەندە لە عیراقدا داب و نەریتى حکومرانى سەرڕاست بونیان نییە ، بەڵام لە بەر روشنایی بارودۆخەکاندا سیاسەت دەکات .
بۆیە دانگدانتان بە لیستى (٢٧٥) ى پارتى ، دەنگدانە بە داهاتوى خوتان و کەس و کارتانە .