
کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
هه‌ڵه‌بجه سوپاسگوزاری مه‌سرور بارزانییه

له ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان گرنگیه‌كی زۆری به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه درا، ساڵی 2023 شاندێكی باڵای هه‌ڵه‌بجه به سه‌رۆكایه‌تیی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری پێشووتری شاره‌كه، سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردبوو بۆ جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵێك داواكاری، سه‌رۆكی حكوومه‌ت یه‌كسه‌ر واژۆی له‌سه‌ر هه‌موو داواكاریه‌كان كردبوو، دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی، پارێزگار گوتی: "سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌وه‌نده خه‌مخۆری شاره‌كه‌بوو 30 داواكاریشمان بخستایه‌ته به‌رده‌می لاری نه‌بوو"، ئه‌م قسه‌یه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه نییه‌تی باش و جیددی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنی شاره‌كه هه‌یه.
هه‌ڵه‌بجه له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی شاره‌كه ئامانجی كابینه‌ی نۆیه‌م بووه، و به دڵنیاییه‌وه پلانی داهاتووی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كابینه‌ی نوێ‌دا بۆ ئه‌و شوێنانه تایبه‌ت ده‌بێت و ئاستی ئاوه‌دانی له شاره گه‌وره‌كانه‌وه شۆڕ ده‌كرێته‌وه بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه.
ئه‌وه‌ی گرنگه باس بكرێت ته‌نیا له كابینه‌ی نۆیه‌م، مه‌سرور بارزانی، بڕیاری سێ‌جار دامه‌زراندنی بۆ له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌ركردووه، جارێك 120 ناو جارێك 600 و جاری كۆتاییش 250 كه‌س، به‌هێزترین پرۆژه‌ی ستراتیژی له‌م كابینه‌یه بۆ هه‌ڵه‌بجه كراوه، دروستكردنی (پردی توه‌قوت) بووه كه جوگرافیای شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌گۆرێت و ده‌یبه‌ستێته‌وه بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌بجه بووه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سایلۆ كه ئێستا له قۆناغی ته‌واو بونه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی (مه‌رزی سازان) داوه كه هه‌ڵه‌بجه له رووی بازرگانییه‌وه ده‌بووژێنیته‌وه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا به‌رهه‌می فرۆشتنی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌ی له بازاڕێكی لۆكاڵییه‌وه گۆڕی بۆ بازارێكی جیهانی و ناردی بۆ بازاره‌كانی جیهان و ئێستا هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه وه‌ك براندێكی جیهانی ده‌ناسرێت، هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌بجه مێژووی هاوچه‌رخی له ناوچه‌كه نووسییه‌وه و بووه یه‌كه‌م پارێزگا له ئاستی عێراق كه كاره‌بای بووه 24 كاتژمێری، هاوكات دانانی بودجه‌یه‌ك به بڕی 25 ملیار دینار بۆ بریندارانی چه‌كی كیمیاوی جیا له پرۆژه‌ی دیكه‌ش وه‌ك ڕاکێشانی ئاوی خواردنەوە لەسەرچاوەی زەڵم بۆهەڵەبجەو کۆنکرێت کردنی ناوبازاڕو ودروست کردنی دوسایدی شارەوانی، چارەسەرکردنی دەیان برینداری کیمیاوی ودروست کردنی هۆڵێکی پێشکەوتووی بۆنەکان و بەقەزاکردنی خورماڵ.
ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كردوویه‌تی بۆ هه‌ڵه‌بجه، له‌كاتێكدابووه كه گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ و كۆسپ له‌به‌غداوه له‌به‌رده‌م كابینه‌ی حكوومه‌ت دروستكراوه، ئه‌ویش به‌برینی به‌شه بودجه‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كورستان، و به‌ته‌حه‌داوه هه‌ڵه‌بجه به‌و هه‌موو وێرانه‌ی به‌سه‌ری هاتووه حكوومه‌تی عێراق نه‌ك نه‌یتوانیووه پرۆژه‌یه‌ك بكات به‌ڵكو قه‌ره‌بووی قوربانیانی چه‌كی كیمیاویشی نه‌كردوه‌ته‌وه، مه‌سروور بارزانی، خۆی دووجار سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه، و به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی به‌رێزیان ئێستا هه‌ڵه‌بجه له قۆناغێكی گرنگی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنه، له‌كاتێكدا ئه‌م پرۆژانه ده‌كرێت، گرنگه خه‌ڵكی كوردستان بزانن، وێرای هه‌موو ئاسته‌نگییه‌كان. به‌ڵام هیوا و ئومێد له‌ده‌ستنه‌دراوه و ئیراده‌ی تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌كان هه‌یه، ئه‌ویش به هه‌وڵ و خۆراگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و تیمی كابینه‌ی نۆیه‌م بووه، به‌شێكی زۆری پرۆژه‌كان خۆیان بونه‌ته وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ناوخۆی كوردستانیش ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌كانی حكوومه‌ت لای خه‌ڵك به‌نادیده بگرن، و به‌كه‌م سه‌یریان بكه‌ن، له‌كاتێكدا باوه‌ڕم وایه هیچ كاتێك وه‌ك ئێستا خه‌ڵك پشتیوانی حكوومه‌ت و ئومێدی به حكوومه‌ت نه‌بووه، كاتێك خه‌ڵك و حكوومه‌ت متمانه‌یان دروستكرد هیچ هێزێك ناتوانێت رێگری لێبكات.
بۆ ئاینده‌ی هه‌ڵه‌بجه زۆر شتی پێویسته، له‌وانه كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه، و یاریگایه‌كی گه‌وره و پێشكه‌وتوو و له‌گه‌ڵ دروستكردنی بازارێكی گه‌وره‌ی هاوچه‌رخی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نمایشی به‌رهه‌می خۆمانه‌ی هه‌ڵه‌بجه، كه ئێستا خواستێكی زۆری له‌سه‌ر هه‌یه و هه‌فته بازارێكیش كراوه‌ته‌وه به‌ڵام سه‌رده‌میانه نیه، ئه‌و ئیراده‌یه‌ی ئیستا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان و هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات، هه‌ڵه‌بجه یه‌كه‌م پارێزگا ده‌بێت كه سودمه‌ند ده‌بێت لێوه‌ی، چونكه شاره‌كه پڕه له سه‌رچاوه‌ی به‌هێزی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری، كه ئه‌گه‌ر به‌پێی پلانێكی تۆكمه ئاماده‌كاری بۆ بكرێت داهاتی شاره‌كه ئه‌وه‌نده زۆر ده‌بێت كه ده‌توانێت به‌داهاتی ناوخۆ شاره‌كه پشت به خۆی ببه‌ستێتت، به‌شێكی دیكه‌ی گرنگی باسه‌كه، خستنه‌رووی لایه‌نێكی شاراوه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه ئه‌ویش گه‌شتیاری ئایینییه، چونكه شاره‌كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین خانه‌قای نه‌قشبه‌ندی بیاره و ته‌وێڵه و باخه‌كۆنه (كه خانه‌قای حه‌زره‌تی شێخ حیسامه‌ددین نه‌قشبه‌ندییه) كه یه‌كێكه له قوتبه‌كانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی، و ئێستا ئاسه‌واری شێخه‌كانی نه‌قشبه‌ندی و به‌ڵگه‌ی گرنگیی شوێنه‌واری حه‌زره‌تی فاتیمه‌ی زه‌هرا و تاڵه‌مووه‌كانی ڕیشی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، تا ئیستاش پارێزراوه كه كاتی خۆی سوڵتانی عوسمانی به دیاری ناردوویه‌تی بۆ خانه‌قای بیاره و ته‌وێڵه.