لیرەی تورکی دابەزینێکی پێوانەیی تۆمار کرد

لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی زیاتر دابەزی

K24- هەولێر:

تورکیا نیازی هەیە سیستمی بەرگری ئاسمانی رووسی تاقیبکاتەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاش هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر ئەنقەرەدا کرد، بەڵام ئەنقەرە بێباکە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی هەڕەشەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی گوێ بە سزاکانی ئەمەریکا نادات.

ئەم لێدوانەی ئەردۆغان دژی ئەمەریکا، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار دابەزاند.

لیرە تورکی بە رێژەی 1.3% بەهاکەی خۆی لەدەستدا، بەجۆرێک یەک دۆلار ئێستا دەکاتە  8.6 لیرە.

بەهۆی کڕینی سیستمی ئێس-400ـی رووسی، واشنتن لە تورکیا نیگەرانە، بەڵام تورکیا بێباکە لە سزاکانی ئەمەریکا.

هەر بەهۆی کڕینی سیستمی ئێس-400، ئەمەریکا رەتی کردەوە فڕۆکەی ئێف- 35 بە تورکیا بفرۆشێت.

Independent