
بێستون محەممەد قەرەداغی
نووسەر
كوردستان لانكهی پێكهوهژیان

هەرێمی کوردستان، بە مێژوویەکی دەوڵەمەندی فرەنەتەوەیی و فرەئایینی، هەمیشە وەک لانکەیەکی پێکەوەژیان ناسراوە. لەم سەردەمەی پڕ لە ئاڵۆزی و كێشهكانی جیاکاریدا، پاراستنی ئەم پێکەوەژیانە و مافەکانی پێکهاتەکان بووەتە ئەرکێکی نیشتمانی و سیاسی
ئاشتی بە هێزی دیالۆگ و ڕەزامەندی لە نێوان مرۆڤ و گهلدا دروست دەبێت، بە هێزی سەربازی و جیاوازی و توندوتیژی دروست .
ههرێمی كوردستان و حكومهتهكهی بەردەوام جەخت لەسەر پاراستنی ماف و ئازادییەکانی هەموو هاوڵاتیان دەکاتەوە، بەبێ گوێدانە ناسنامەیان.
سەرۆک بارزانی داكۆكیكاری پێكهوهژیانی ئاشتیانه
سهرۆك بارزانی هەمیشە جەختی لەسەر پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان و قووڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن کردووەتەوە ئهو هەمیشە یەکەمین داکۆکیکاربوه لە ماف و ئازادییەکانی پێکهاتەکان.
دیدگای سەرۆک بارزانی بۆ هەرێمی کوردستان ، پێکەوەژیانێکی ئاشتییانە و یەکسانه، ههر ئهوهش فاکتەرێکی سەرەکی بووە لە پاراستنی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و سیاسی.
لە سەختترین قۆناغەکانی مێژووشدا، كوردستان ههمیشته پشتیوانی پێكهاته نهتهوهی وئیتنكیه جیاوازهكاندا بووه، لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر ناوچە ئێزدی نشینەکان و دەشتی نەینەوا، بارزانی ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە پشتیوانیکردن و پاراستنی پێکهاتەکان، وەک کریستیان و ئێزدی و شەبەک و کاکەیی.
سهرۆك بارزانی ههمیشه دهیوت :" کوردستان لانکەی پارێزراوی ئەوان دەبێت.
سەرۆکی هەرێم: نیشانەی یەکگرتوویی و لێبوردەیی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان كه كارهكتهرێكی سیاسی گرنگی ههرێمی كوردستانه، بەردەوام وەک سیمبولێکی یەکگرتوویی و پێکەوەژیان دەرکەوتووە.
لە زۆر بۆنە و وتاردا، جەختی لەوە کردووەتەوە کە "هەرێمی کوردستان هی هەمووانە" و دەبێت ماف و ئازادییەکانی سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی، ئایینی، و مەزهەبییەکان پارێزراو بن.
دیدار و کۆبوونەوە بەردەوامەکانی لەگەڵ نوێنەرانی کریستیان، ئێزدی، کاکەیی، شەبەک، تورکمان، و عەرەب، نیشانەی پابەندبوونی قووڵی ئەوە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانە.
سەرۆکی هەرێم هەمیشە داوای کردووە کە کلتووری لێبوردەیی و یەکتر قبوڵکردن پەرەی پێبدرێت و هەر جۆرە جیاکارییەک ڕەتبکرێتەوە، بەتایبەت لە ناوچە جێناکۆکەکان کە زۆرترین فرەپێکهاتەیی تێدایە.
مهسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستانیش پڕۆژەی بووژانەوە و پاراستنی شوێنە ئایینییەکان جێبهجێدهكات كه ئهمه جەختکردنەوە لەسەر بنەماکانی یەکسانی، ئهو هەنگاوی کردەیی گرتووەتەبەر بۆ بووژانەوە و پاراستنی شوێنە ئایینییەکان. یەکێک لە دیارترین ئەو پڕۆژانە، پرۆژەی نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی کلێساکان و شوێنه ئاینییهكانه.
ئەم پڕۆژانە نەک تەنها سیمبولێکی ئاوەدانکردنەوەی فیزیکیین، بەڵکو پەیامێکی بەهێزن بۆ کۆمەڵگەی کریستیان کە حکومەتی هەرێم پشتیوانیان لێدەکات و دڵنیایان دەکاتەوە لە پاراستنی ماف و بوونیان.
یارمەتیدانی قوربانیانی ئێزدی و ڕزگاربووانی دەستی داعش، هەروەها پشتیوانیکردن لە ئاوهدانكردنهوهی گوند و شارۆچکەکانیان، نموونەیەکی دیکەی هەوڵەکانی حکومەتە بۆ خزمەتکردنی پێکهاتەکان و قەرەبووکردنەوەیان.
جگه لهوانهش
* پێکهاتەکان لە دامەزراوە حکومییەکان هەوڵدراوە نوێنەرایەتییەکی ڕاستهقینهیان ههبێت لە ناوەندەکانی بڕیاردان و دامەزراوە حکومییەکاندا، بەمەش دەنگیان دهگاته ناوهندهكانی بڕیار .
* حکومەت بودجە و پشتیوانی پێشکەش بە نۆژەنکردنەوە و پاراستنی پەرستگا و شوێنە ئایینییەکانی پێکهاتە جیاوازەکان دهكات، کە نیشانەی ڕێزگرتنە لە ئازادییە ئایینییەکان.
* ههوڵدراوه بۆ پێشخستنی پێکەوەژیان لە ڕێگەی پڕۆگرامە پەروەردەیی و ڕۆشنبیرییەکانەوە.
دۆخی پێکهاتەکان لە عێراق پێشێلکاری و مەترسییە بەردەوامەکان
بە پێچەوانەی هەرێمی کوردستانەوە، دۆخی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق زۆر جیاواز و جێگەی نیگەرانییە. لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە، پێشێلکارییەکان بەرامبەر بەم پێکهاتانە زۆر زیادیان کردووە، لهوانه کەمبوونەوەی ژمارەی کریستیانەکان، ژمارەی کریستیانەکان لە عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە. ئێستا بەپێی ئامارە نافەرمییەکان کەمتر لە ٥٠٠ هەزار کەسن. هۆکارەکانی ئەم کەمبوونەوەیە بریتین لە توندوتیژی، ڕفاندن، کوشتن، هەڕەشە، و نەبوونی ئاسایش کە ناچاریان کردووە وڵات جێبهێڵن یان ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.
دەستدرێژی بۆ سەر موڵک و ماڵ و سامانیان لە زۆر بهی ناوچه كریستیان نشینهكان و پێكهاتهكانی دیكهش موڵك و ماڵیان داگیرکراوە .
پێشێلکاری دژ بە ئێزدی و شەبەک و کاکەییەکان لەدوای هێرشی داعش، پێکهاتەکانی وەک ئێزدی، شەبەک، و کاکەیی لە ناوچەکانیان لەلایەن میلیشیا و گرووپە چەکدارییەکانەوە ڕووبەڕووی هەڕەشە و پێشێلکاری بوونەتەوە. گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان کەمێک قورس بووە و ئاسایشی تەواویان نییە
ئهم ههوڵانه بۆ ئاشتی پێكهوهژیان و لێبوردهی له كارنامه و پرۆگرام و دروشمهكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بۆ ههڵبژاردنهكانی پهرلهمانی عێراق ڕهنگی داوهتهوه و خۆیان وهك پارێزهری پاراستنی یەکسانی و پێکەوەژیان و ئازادییەکان نیشان دەدەن، كه سەرۆک بارزانی، ڕۆڵێکی سەرەکی لە چەسپاندنی ئەم دیدگایەدا دەبینن. لە کاتێکدا عێراق بە گشتی ڕووبەڕووی قەیرانی پێکەوەژیان و پێشێلکاری مافەکانی پێکهاتەکان بووەتەوە، هەرێمی کوردستان وەک مۆدێلێکی سەرکەوتووتر بۆ پاراستنی ئەم مافانە دەرکەوتووە. داهاتووی هەرێمی کوردستان بەندە بە بەردەوامبوونی ئەم هەوڵانە و قووڵکردنەوەی بنەماکانی یەکسانی و ئازادی بۆ هەموو پێکهاتەکانی، ئەمەش دەتوانێت وەک نموونەیەکی سهركهوتوو بۆ ناوچەکە و عێراق بە گشتی بگوازرێتهوه .