بەریتانیا قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنێت
سەرۆک وەزیران بڕیاریدا
K24- هەولێر:
چوار هەفتە قەدەغەی هاتووچۆ لە بەریتانیا رادەگەیەنرێت و پێنجی مانگی داهاتووش، یەکەم رۆژی قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت.
تەواوی رێستۆرانت و بار و شوێنە ناپێویستەکان دادەخرێن، رێگاش بە خەڵکی بیانی نادرێت بچنە ناو خاکی بەریتانیا.
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بڕیاری داوە، سەرەڕای قەدەغەی هاتووچۆ، قوتابخانە و زانکۆکان بە کراوەی بمێننەوە.
سەرۆک وەزیران داوا دەکات، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاووڵاتیان نەیەنە دەرەوە و تێکەڵی یەکتر نەبن.
هەروەها کلێساکانیش لە بەریتانیا دادەخرێن و رێگا بە نوێژی بە کۆمەڵ نادرێت.
ئەم هەنگاوی حکومەتی بەریتانیا بۆ ئەوەیە، بەهۆی جەژنی کریسمس و سەری ساڵ، هاووڵاتیان زۆر تێکەڵی یەکدی نەبن و کۆرۆنا زیاتر تەشەنە نەسەنێت.
پێشتر بەرپرسانی تەندروستی بەریتانیا هۆشدارییان دابوو، ئەگەر دۆخەکە وا بڕوا، رۆژانە چوار هەزار حاڵەتی مردن لە بەریتانیا بەهۆی کۆرۆنا تۆمار دەکرێت.
The Independent