
کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
كه‌مپینی مه‌سرور بارزانی

تا ئێستا به‌هێزترین كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن كرابێت، ئه‌وه‌بووه كه مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامی داوه بۆ سه‌رخستنی لیستی 275ی پارتی.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌مپینی هه‌ڵبژادن له‌هه‌ر وڵاتێك بكرێت نوێنه‌رانی كه‌مپین به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه گه‌ر متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنن ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له كه‌مپنی مه‌سرور بارزانی، ئاوایه.. ده‌چێت پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌مه‌یه (ده‌سكه‌وتی ئێمه)، ته‌نیا له‌ماوه‌ی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مه‌سرور بارزانی 6 گه‌وره پرۆژه‌ی ستراتیژی له كوردستان كردوه‌ته‌وه، گه‌شه‌ی ئاوه‌دانی له هه‌ولێر ئه‌گه‌ر به‌نمونه وه‌ربگیرێت له‌سه‌رووی پێشبینیهكانهوهیه، خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارن لهههردهركەوتنێكی سه‌رۆكی حكوومه‌ت پرۆژه‌یه‌كی نوێیان پێده‌گات.
جاران پرۆژه‌كانی حكوومه‌ت له ئاستی میدیای لۆكاڵی باسی لێوه‌ده‌كرا، ئێستا پرۆژه‌كانی حكوومه‌ت بوه‌ته‌وه ترێندی، میدیا جیهانییه‌كان و عه‌ره‌بییه‌كان.
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاهەنگی بانگەشەی لیستی 275ی پارتی لە ئامێدی، لە گوتارێکدا ڕایگەیاند "دەمانەوێت باشترین ژیان پێشکەشی خەڵكی هەرێمی کوردستان بکەین. نامانەوێت چاومان تەنیا لە مووچە بێت، دەمانەوێت ژیانی خەڵکەکەمان هاوشێوەی هاووڵاتییانی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان بێت. ئێمە هیچ لە ئەوان کەمتر نین." ڕوانگه‌ی بیركردنه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی داهاتووی كوردستانه‌وه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی خه‌ڵكانێك بیانه‌وێت هه‌مووتوانای حكوومه‌ت له‌وه خه‌رج بكه‌ن كه چۆن له‌گه‌ڵ به‌غدا پرسی مووچه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
له‌كاتێكدا له كه‌مپینی مه‌سرور بارزانی له حكوومه‌ت به به‌رانبه‌ره‌كانی ده‌ڵێت: نه‌خێر خه‌ڵكی كوردستان زۆر له‌وه شیاوتره خزمه‌ت بكرێن نه‌ك مافه‌كانیان بچووك بكرێنه‌وه به‌س بۆ پرسی مووچه، خه‌ڵكی كوردستان شایه‌نی ژیانێكی خۆشترن له‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێك بهبیركرنهوهی هات و نه‌هاتی مووچه بیان به‌ستنه‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ستراتیژییه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمیش بكرێت روه‌و ئه‌وه‌یه كه بابه‌تی مووچه نه‌كرێته ئه‌وله‌ویه‌ت، به‌ڵكو ئه‌مه مافه و ده‌بێت ئێمه شه‌ڕ بۆ بودجه و به‌ده‌ستهینانی مافه‌كانی دیكه بكه‌ین به‌پێی ده‌ستوور.
هه‌ر ئه‌مڕۆ لهكهمپنی هه‌ڵبژاردنی مه‌سرور بارزانی، گوتارێكی نوێی له‌ژیانی سیاسی عێراقدا به‌كارهێنا به‌وه‌ی باس له‌وه كرد كه دەبێت ئەوان مەمنوون بن، ئێمە تەنیا داوای مووچە بکەین، دەبێت مەمنوون بن بە مانەوە لە فیدراڵییەتی عێراقدا ڕازی بین، ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له كوردستانه‌وه گوتاری خۆراده‌ستكردن و خۆبچوكردنهوهیان چه‌ند ساڵه له‌دژی قه‌واره‌ی كوردستان بهكارهیناوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق.
ئه‌مه به‌ره‌یه‌كی نوێیه بۆ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه ده‌یانه‌ویست له‌رێگای خۆراده‌ستكردنی هه‌مووشتێكی كوردستان بیكه‌نه ده‌سكه‌وت و خه‌ڵكی كوردستان بێ ئیرادهبكهن له‌وه‌ی كه داوای هیچ مافێك له عێراق نه‌كه‌ن، ته‌نیا باسی مووچه بكه‌ن.
هه‌ڵبه‌ته سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی به‌غدا و پاشكۆكانیان له كوردستان ماوه‌ی چه‌ندساڵه كاریان له‌سه‌ر ئه‌م گوتاره كردووه، و تاڕاده‌یه‌كیش خه‌ڵكانێك له ژێر كاریگه‌ریان بوو، به‌ڵام كه‌مپینی مه‌سرور بارزانی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌وه‌ی قه‌د له‌به‌رانبه‌ر داوای مافه‌كانمان خۆمان بچوك نه‌كه‌ینه‌وه و شه‌رم نه‌كه‌ین له حه‌ق و شایسته‌ی خۆمان چونكه خێرمان پێناكه‌ن.
ئه‌وه‌ی گرنگه لێره باس بكرێت ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی هێنرایه به‌رده‌م كابینه‌ی نۆیه‌م و هه‌وڵدرا بۆ پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م ئه‌ویش بۆ لێدان له پێگه‌ی مه‌سرور بارزانی، نه‌ك شكستی هێنا به‌ڵكو بووه داینه‌مۆی دروستكردنی متمانه له‌نێوان حكوومه‌ت و خه‌ڵك ئه‌ویش به‌پێشكه‌شكردنی هه‌زاران پرۆژه، سه‌رۆك وه‌زیران پێچەوانەی لایەنەکان کاری لەسەر بەڵێنەکانی کرد ، چونکە دۆخی سەختی ئابووری کاریگەری لەسەر هەستی دەنگدەران هەبوو لە زیادبوونی داواکاری بۆ چاکسازیی ئیداری و دارایی . ئەم هەلومەرجە وایکرد هەڵبژاردن تەنها ئامرازێكی سیاسی و دیموكراتی نه‌بێت ، بەڵکو تاقیکردنەوەیەک بێت بۆ توانای هەرێم و بەتایبەتیش بۆ مه‌سرور بارزانی لە دووبارە بونیادنانەوەی متمانە لە نێوان هاوڵاتیان و دامەزراوەکاندا و گۆڕینی میکانزمی هەڵمەتی هەڵبژاردن لە گفت و دروشمەوە بۆ کار‌و کردار لەمەیدان بۆ بەرژەوەندی خەڵک ، خه‌ڵكێكی زۆر له‌لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ئومێدیان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵچنیبوو كه چیتر متمانه له‌نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت دروست نابێته‌وه چوونكه ئه‌وان ماوه‌یه‌كی زۆر كاریان له‌سه‌ر كردبوو، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌م وه‌رچه‌رخانی گرنگ بوو به‌وه‌ی خه‌ڵك متمانه به‌حكوومه‌ت بكات و ئاستی پێشوازی خه‌ڵك له كه‌مپینی مه‌سرور بارزانی، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه متمانه هه‌یه و پشتیوانی خه‌ڵكیش له حكوومه‌ت تادێت فراوانتر ده‌بێت، ئه‌مه بۆ داهاتووی كوردستان گرنگ ده‌بێت، چونكه هه‌ر حكوومه‌تێك پشتیوانی خه‌ڵكی نه‌بێت توانای ئیداره‌دانیشی نابێت .