لە ئەمەریکا پەیوەندی بە هاووڵاتیانەوە دەکرێت و داوایان لێ دەکرێت دەنگ نەدەن

لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە

K24- هەولێر:

لە ئەمەریکا چەند پەیوەندییەکی رۆبۆتی بۆ هاووڵاتیان چووە و پێی راگەیاندوون، لە ماڵەکانتان بمێننەوە تاوەکو سەلامت بن، ئەمەش بۆ ئەوەی خەڵک روو نەکەنە سندووقەکانی دەنگدان.

ئێف بی ئای دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و  و ئاژانسی سایبەر سکیوریتی لە ئەمەریکا داوای روونکردنەوە دەکات.

ئێف بی ئای دەڵێت، لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە و خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکەن، داواش لە هاووڵاتیان دەکات، گوێ بە قسەکانی ئەو پەیوەندییە ساختەیە نەدەن.

پەیوەندییەکان لە چەند ویلایەتێکی ئەمەریکا ئەنجامدراون، بە تایبەت لە ویلایەتی ئایۆوا کە یەکێکە لە ویلایەتە یەکلاکەرەوەکان.

دەنگدانی هاووڵاتیانی ئەمەریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی چوار ساڵی داهاتوویان بەردەوامە و جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان دەڵێت، ئەم هەڵبژاردنە زۆرترین رێژەی بەشدارییکردنی دەبێت.