 
                        کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
چۆن له‌م 10 ساڵه‌دا كوردستان24 خه‌ڵك و تیڤی له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئاشت كرده‌وه؟
 
                    كاتێك كوردستان 24 ده‌ستی به‌په‌خش و وه‌شاندن كرد، هه‌رێمی كوردستان هێشتا پێویستی به گوتارێكی میدیایی دیكه‌بوو، چونكه ده‌نگ و ره‌نگی ناراست و به‌لارێدابردنی پرسه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ندێك میدیای حزبی و به‌ناو ئۆپۆزسۆن وای كردبوو كه خه‌ڵك به‌گشتی تۆرابوو له كه‌ناڵی تیڤی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه میدیایان كردبووه به‌شێك له داره‌ده‌ستی ئه‌جیندای حزبی و شه‌خسی دواجار دۆخی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی وای لێهات له ئاستی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان زۆر هه‌وڵدرا به‌رێكخستنه‌وه‌ی كاری میدیایی به‌تایبه‌ت تیڤی، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌نجام بوون، به ئێستاشه‌وه ده‌بێت یاسایی رۆژنامه‌گه‌ری به ئاراسته‌ی رێكخستنه‌وه‌ی كاری میدیایی هه‌موار بكرێته‌وه، له‌كۆی ئه‌و فه‌وزا میدیاییه‌ی له كوردستان هه‌بوو، كوردستان 24 وه‌ك میدیایه‌كی پرۆفیشناڵ توانی رێره‌وی كاری میدیایی به‌تایبه‌ت تیڤی راست بكاته‌وه، له‌شوێنی زمانی جنێو و ته‌شیرو بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناراست، هه‌ڵسا به دانانی به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان و جیهانیش بینه‌ری بۆخۆی رابكێشێت، و متمانه‌ی له‌نێوان بینه‌ر و میدیا دروستكرده‌وه و خه‌ڵكی به تیڤی ئاشتكرده‌وه، هاوسه‌نگانه و سه‌نگینانه كاری له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاریان كرد.
له‌هه‌موو گرنگتر له‌ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه‌دا كوردستان 24 له پێناوی لایك و كۆمێنت كوالێتی میدیای خۆی نه‌هێناوه‌ته خواره‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكاربووه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كه‌ناڵه گرفتی له بانگێشتكردنی میوان نه‌بێت ته‌واوی لایه‌نه‌كان ئاماده‌ییان هه‌بێت له‌به‌رنامه‌كانی له‌كاتێكدا میدیای دیكه گرفتیان له‌وه‌دابوو میوانیان نه‌بوو بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و لێدوان، ئه‌مه ده‌مان خاته به‌رده‌م وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه كاتێك میدیای به‌سه‌نگی كارده‌كات ئیتر متمانه‌بوون ده‌بێته پردی به‌هێزبوونی.
له‌ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه‌دا كوردستان 24 وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چواره‌میش رۆڵی خۆی بینووه، وه‌ك چاو‌دێر و وه‌ك گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری، له‌زۆر شوێندا كه پێویستی به‌ره‌خنه بووه ره‌خنه‌ی گرتووه و به‌دواداچون بۆ ره‌خنه‌كانیش كراوه، له‌هه‌مانكاتدا چه‌نده گرنگی به گواستنه‌وه‌و لێدوانی به‌رپرسانی باڵا داوه، ئه‌وه‌نده‌ش له‌ناو خه‌ڵكدا بووه، له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو زۆترین خه‌ڵك له‌م میدیایه قسه‌ی خۆیان كردووه( ئه‌مه‌ش ژانه‌رێكی گرنگی كاری رۆژنامه‌گه‌ریه)، ئه‌وه‌ش له‌رێگای به‌رنامه جۆراو جۆره‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها خستنه‌رووی داتای گرنگ كه یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی میدیای كوردییه كه كه‌متر گرنگی به داتا ده‌دات كوردستان 24 له 10 ساڵی رابردوو زۆترین كاری له‌سه‌ر داتا كردووه، له سێكته‌ری خزمه‌تگوزاری و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له تاوان و مادده‌ی هۆشبه‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی كه ترسناكن بۆ كۆمه‌ڵگا له پێناوی هۆشیاركردنه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه، جیاله‌وه‌ش هه‌بوونی تۆری فراوانی په‌یامنێران له‌سه‌رجه‌م شاره‌كان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كه بونیان وای كردووه له‌رێگای ئه‌و شاشه‌وه ئاگاداری هه‌موو گۆرانكاری ناوچه‌كه بین، له‌چه‌ند ساڵی رابردووش كاری جدی له‌سه‌ر ده‌نگی ره‌وه‌ندی كوردی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتكردووه به ئاراسته‌ی سودوه‌رگرتن وه‌ك هێزێكی مرۆیی بۆ پشتیوانی له‌هه‌موو بابه‌ته‌كان له پێناوی كوردستاندا و چالاكانه ئۆفیسی كوردستان 24 له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوه‌ته‌وه متمانه پێكراوی خه‌ڵك و یه‌كێك له‌به‌هێزترین سپۆنسه‌ریه‌كانی به‌رێوه‌چونی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی كوردانی هه‌ر چوار پارچه بوو له ئه‌ڵمانیا.
جگه له بینه‌ری شاشه. كوردستان 24 وه‌ك پلاتفۆرمێكی گرنگی میدیای له ئاستی وێب سایت و رادیۆر سۆشیال میدیا و سپۆنسه‌ری زۆرێك له ڤیستیڤاڵ و بۆنه‌كان خزمه‌تێكی زۆری كردووه، به‌تایبه‌ت وێب سایت، كه رۆژانه هه‌وال و زانیاری زۆر داده‌نێت به‌قه‌د قورسایی تیڤی وێبسایته‌كه‌ش گرنگی پێدراوه، ئیستاش به‌شی وتاری كوردستان 24 بوه‌ته‌وه سه‌كۆیه‌كی گرنگی نووسه‌ران و بیروبۆچونی خۆیان له‌وێ ده‌خه‌نه‌روو، له ئاستی سۆشیال میدیاش به‌بێ وروژاندن و بڵاو كردنه‌وه‌ی بابه‌تی بێ كوالێتی بۆ سه‌رنجی خه‌ڵك و لایك و كۆمێنت (شه‌ش ملیۆن و 400) هه‌زار كه‌س لایه‌كی په‌یجه‌كه‌یان كردووه. بیریشمان نه‌چێت له‌پاڵ ئه‌وه‌دا كوردستان 24 دیكۆمینتاری و به‌ڵگه فلیمی زۆری هه‌ن كه به‌رهه‌م هاتوون و بونه‌ته ئه‌رشیفێكی گرنگی میدیایی كوردستانی.
بۆ داهاتوو گرنگه كوردستان 24 هه‌ندێك ناوه‌ندی توێژینه‌وه بكاته‌وه كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی سیاسی و لێكه‌وته‌كانی بكات، ئه‌مه‌ش له‌رێگای كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زا و كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی توێژنه‌وه تایبه‌ت به‌پرسی هه‌ڵبژاردن و لێكه‌وته‌كانی له كوردستان و عێراق هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی هه‌بێت له‌باره‌ی پرسه‌كانه‌وه، كه ئێستا له‌میدیای پرۆفیشناڵه جیهانییه‌كان په‌یره‌وی ده‌كرێت، جیاله‌وه‌ش دیكۆمێنتاری تایبه‌ت دروستبكرێت له‌سه‌ر داتاكانی حكوومه‌ت كه تاچه‌نده كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك هه‌بووه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه بوونی هه‌بووه و فه‌رامۆش نه‌كراوه، به‌لام پێویستی به ته‌كنیكی تازه هه‌یه، به‌وه‌ی فره‌ره‌هه‌ند بكرێن و خه‌ڵكی دیكه‌ش به‌شداریان هه‌بێت له پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی حكووومه‌ت.