کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
چوار خاڵی به‌هێز له گوتاری مه‌سرور بارزانی
گوتاری ئه‌مڕۆی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له شاری شه‌قڵاوه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ داهاتووی كوردستان و عێراق، چونكه په‌یامی ڕوون بوون و پشت ئه‌ستوورن به به‌رنامه و ئه‌جێندای سیاسه‌تی پارتییه‌وه بۆ ئیداره‌دانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م چوار خاڵه.
یه‌كه‌م: له بابه‌تی ئازادی ڕاده‌ربڕین له كوردستان، به‌رێزیان وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی دایه‌وه كه باسی ئازادی ده‌كه‌ن، و گوتی: (ئازادیی ئەوە نییە بە تانک و تۆپ بچیتە سەر هۆتێلێک). بابه‌تی هێرشكردنه سه‌ر هۆتێل لاله‌زار كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك كوژراو بریندار و ده‌ستگیركران له شاری سلێمانی، ئه‌مه وه‌رچه‌رخانێكی تازه‌بوو له ژیانی سیاسی و سه‌ربازی له‌كوردستان دوای ئه‌و رووداوه نه دۆخی سیاسی سلێمانی ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ی جاران نه بكه‌رانیشی ده‌توانن جارێكی دیكه درێژه به‌ژیانی سیاسیان بده‌ن، چونكه پرسی لاله‌زار گرێیه‌كی ده‌روونی گه‌وره‌یه به ئاسانی سارێژ نابێت لای خه‌ڵكی شاره‌كه و نامۆبوو به‌و هه‌موو بانگه‌شانه‌ی ساڵانێكه وه‌ك وههم و خه‌یاڵ له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی پارتی به‌كارده‌هێنرێت.
دووه‌م: له پرسی پێكهێنانی حكوومه‌ت مه‌سرور بارزانی گوتی: (هەر کاتێک پارتی هەست بکات کە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان لەوەدایە حکوومەت پێک بێت، پارتی دەتوانێت حکوومەت پێک بێنێت). یه‌كێك له ههڵهگهورهكانی به‌رده‌وام هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردستان دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌خێرا ده‌رچون له پێكهێنانی حكوومه‌ت و مه‌یدانه‌كه‌یان بۆ یه‌كێتی به‌جێهێشت كه ئه‌ویش رێگری كرد له پێكهێنانی حكوومه‌ت، ئێستا یه‌كێتی پێكنه‌هێنانی حكوومه‌تی كردوه‌ته‌وه ده‌ستكه‌وت، به‌ڵام له داهاتوویه‌كی نزیك لێكه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی رێگرن له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌ت چونكه نهكۆمهڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه قبول ده‌كات نه ده‌شتوانرێت ئه‌و پۆستانه‌ی پێشووتر پێیان دراوه به‌ئاسانی به‌ده‌ستی بهێننه‌وه چونكه دوای هه‌ڵبژاردن حه‌ق و حسابی ئێستا جیاوازتر ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌داوه به هێزه سیاسییه‌كان تا رێگری بكه‌ن له پێكنه‌هێنانی حكوومه‌ت به‌ڵكو متمانه‌یان پێدراوه تا به‌و ئاسته‌وه حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزار و كارابێته ئاراوه.
سێیه‌م: له‌پرسی ئیداره‌دانی داهاتووی عێراق، و مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ند گروپێك كه به‌ناوی كوردستانه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، مه‌سرور بارزانی، گوتی: (پێویستە ئەمجارە لە بەغدا کارێکی جیدیی بکەین بۆ ئەوەی خەڵکی دیکە لە جیاتی ئێمە بڕیار نەدا)، له‌م خاڵه‌وه پارتی تێگه‌یشتووه له‌وه‌ی كه ده‌بێت ستراتیژیه‌تی سیاسه‌تی خۆی له‌به‌غدا به‌هێزتر بكات له‌بۆشایی پارتی له‌به‌غدا یاریه‌كی لاواز‌و ترسناك ده‌كرێت بۆ تێكه‌ڵكردنی وه‌ره‌قه‌كانی كورد له‌به‌غدا و دواجار له‌وێشه‌وه لێدان له كوردستان، به‌تایبه‌ت دروستكردنی كۆسپ بۆ به‌رده‌م بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دروستكردنی پیلان بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگال و زۆر پرسی دیكه، بۆیه ئه‌م جاره له‌به‌غداوه پارتی ده‌ست ده‌كات به‌نمایشی هێزی خۆی و ده‌بێت هێزی راسته‌قینه‌ی كوردستان شوێنی ئه‌و گروپانه بگرێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت له‌به‌غداوه له پێگه‌ی كوردستان به‌ن.
چواره‌م: گوتاری مه‌سرور بارزانی، له‌باره‌ی ناوچه‌كانی سنووری ماده‌ی 140 بوو، له‌وێوه نه‌خشه رێگای داهاتووی كوردستانی بۆ ئه‌و پرسه روون كرده‌وه گوتی: (ئێمە دەڵێین بە جێبەجێكردنی ماددەی 140، بە هێز و توانای خوشك و براكانی ئێوە لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق، ئێمە دەتوانین كەركووك و هەموو ناوچە دابڕێندراوەكانی تری كوردستان بگەڕێنینەوە و ماددەی 140 وەكوو خۆی جێبەجێ بكرێت). پارتی له داهاتووی عێراقدا یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌وه‌یه كه به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق بكات و كه‌ركووك و شنگال ئه‌م جاره بۆ پارتی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت كه ده‌بێت دۆخی ئه‌و ناوچانه كۆتایی پێبهێنرێت به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه بكرێت خۆناكرێت هه‌موو توانای كوردستان له‌پرسی گفتووگۆی مووچه له‌گه‌ڵ به‌غدا بخرێته كار كه‌چی له‌بیرمان ببنه‌وه كه پرسی گرنگی وه‌ك مادیه 140 و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان فه‌رامۆش بكرێت.