فایزەر بە فەرمی داوای بڵاوکردنەوەی ڤاکسینەکەی پێشکەشی حکومەتی ئەمەریکا دەکات
یەکەمجارە ئەو پێشکەوتنە لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تۆمار دەکرێت
K24- هەولێر:
ئەمڕۆ هەینی، کۆمپانیای فایزەر بڵاویکردەوە، داوای فەرمی بڵاوکردنەوەی ڤاکسینەکەی دژی کۆرۆنا ئاراستەی حکومەتی ئەمەریکا دەکات.
یەکەمجارە کۆمپانیایەکی بواری تەندروستی، ئەو داوایە پێشکەش بە حکومەتی ئەمەریکا دەکات.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەو کۆمپانیایە بە فەرمی بڵاویکردەوە، ڤاکسینەکەیان بە رێژەی 95% کاریگەری دەبێت بۆ جەنگی دژ بە کۆرۆنا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لەو فۆرمەی فایزەر پێشکەشی دەکات، ئاماژە بەوە دراوە کە ڤاکسینەکە بە سەلامەتی لەسەر 100 منداڵ تاقیکراوەتەوە.
هەروەها، تاقیکردنەوە لەسەر کەسانی بەتەمەن کراوە و بە هەمان شێوە سەرکەوتوو بووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، بە زووترین کات ڤاکسینەکە دابەش دەکرێت.