بۆ یەکەمجار ئوستراڵیا رەگەزنامە لە کەسێک وەردەگرێتەوە
بە تۆمەتی تیرۆر
K24- هەولێر:
ئوستراڵیا رەگەزنامە لە کەسێک بە ناوی عەبدولناسر بێنبریکا دەستێنێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتی ئەو وڵاتە وەک کەسێک کە هەڕەشەی تیرۆری جددی دروست دەکات ناوبرد.
یەکەمجارە لە ئوستراڵیا کەسێک رەگەزنامەی لێبستێندرێتەوە کە هێشتا لەو وڵاتە ژیان بکات، بەڵام عەبدولناسر هێشتا خاوەنی رەگەزنامەی جەزائیرییە و دەبێت بۆ ئەوێ بگەڕێتەوە.
پیتەر دوتۆن، وەزیری ناوخۆی ئوستراڵیا لەوبارەوە رایگەیاند، هەر کەسێک هەڕەشە بۆ هاووڵاتیان دروست بکات، هەموو شتێک دەکەین بۆ وەستاندنی.
عەبدولناسر لە ساڵی 2009 سێ تۆمەتی تیرۆری بەسەردا ساغبووەوە و ماوەی 15 ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە و بڕیارە ماوەی زینداییەکەی لە وڵاتەکەی تەواو بکات.
RT