کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
په‌یامه نوێیه‌كه‌ی پارتی بۆ كابینه‌ی نوێی عێراق چییه؟
له‌كابینه‌كانی ڕابردووی حكوومه‌تی عێراق، كورد وه‌ك به‌شدار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه نه‌ك هاوبه‌ش، به‌ڵام باشترین پاكێج كه ئه‌م جاره پارتی دیموكراتی كوردستان به‌نیازه له‌گه‌ڵ پێكهێنه‌رانی حكوومه‌تی عێراق گفتووگۆ له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌وه‌یه كه چۆن كورد هاوبه‌ش ده‌بێت له حكوومه‌تی عێراق؛ واته پێش داواكاری پۆست، پارتی داواده‌كات دووباره پێناسه‌یه‌ك بۆچۆنیه‌تی ئیداره‌دانی حكوومه‌تی عێراق دابنرێت و له‌وێوه ڕێره‌وی دروستی ئیداره‌دانی عێراق بكرێت.
ئه‌م په‌یامه، به‌ورده‌كارییه‌وه، پێشووتر دراوه به‌سه‌ركرده عێراقییه‌كان كاتێك سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیان كردووه. بۆیه، گرنگه ئه‌م جاره گۆڕانكاری له‌شێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌دانی عێراقدا بكرێت، ده‌نا به‌م سیسته‌مه‌وه كه ته‌واوی ده‌سه‌ڵات له‌چه‌ند كه‌سێكدا كۆ بكرێته‌وه، واده‌كات هیچ كاتێك سوننه و كورد هه‌ست نه‌كه‌ن به‌دڵنیایی و له‌هێڵی په‌راوێزخستن خۆیان ده‌بیننه‌وه كه ئه‌مه بۆ سەقامگیریی سیاسی عێراق ترسناكه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره پارتی داوای ده‌كات بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی رێره‌وی حوكمی عێراق گرنگه، چونكه پارتی داوا ده‌كات مادده‌ی 140 وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت و له‌گه‌ڵ دروستكردنی 'ئه‌نجوومه‌نی ئیتحادی'، كه ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه كاتی خۆی دروست بكرابایه، نێوانی هه‌ولێر و به‌غدا نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كه به‌قۆناغی زۆر هه‌ڵكشان و داشكانی سیاسی تێپه‌ڕی به‌تایبه‌ت لێكه‌وته خراپه‌كانی بڕیاره‌كانی دادگای فیردرالی، به‌دروستكردنی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه، سەقامگیریی سیاسیی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق، چونكه ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه، توانای ڤیتۆی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه هه‌یه كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه یان په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌چن.
به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه تازه‌ی پارتی، له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یه كه ئه‌م یاسایه ڕێگره له پرۆسه‌ی دیموكراتی له عێراق كه به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه بتوانرێت ئامانجه‌كان بێته دی، چونكه به‌م سیسته‌مه‌وه ده‌توانین بڵێین (كورسییه‌كانی په‌رله‌مان جۆرێك له دیزاینكراون، بۆنمونه هێزه كوردیه‌كان ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردن دووبه‌رانبه‌ری ده‌نگی هێزه عێراقییه‌كان دیكه‌ی ده‌نگ بهێنن هه‌ر ئه‌و 63 كورسییه‌یه كه دیاری كراوه)، ئه‌م داواكاریه‌ی پارتی بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن یه‌كسانی و دادپه‌وه‌ری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنی؛ جیا له‌وه‌ش، پارتی داواكاری هه‌یه به‌وه‌ی دووباره دادگای فیدراڵی به‌پێی ده‌ستووری عێراق دروست بكرێته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م داواكاریه‌ی پارتی هی پێنج ساڵ پێش ئێستایه.. ئه‌گه‌ر كاتی خۆی ئه‌مه بكرابایه زۆر بابه‌ت هه‌بوو نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه ڕووی دا، تائه‌وه‌ی كه دادگای فیدراڵی به‌و ئاراسته‌یه بروات كه وه‌ك ئامرازێكی سیاسی وێنا بكرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پارتی بۆ ئه‌م قۆناغه پێی وایه كه ده‌رئه‌نجامی ڕێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ عێراق و ده‌نگدان به‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ 5 ساڵ پێویستی به‌گه‌ره‌نتی هه‌یه و چیتر ناكرێت به عه‌قڵیه‌تی ئه‌م كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه بكرێت.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه، ئه‌م بنه‌مایانه‌ی پارتی له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه پشتیوانی بكرێت، چونكه سه‌رجه‌میان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانن.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م جاره كوردستانییانه مامه‌ڵه بكرێت و ڕێگا نه‌درێت خه‌ڵكانێك به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تیی كوردستانه‌وه له به‌غداوه سه‌نگه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان بگرن. هه‌موو ئاراسته‌كانی پارتیش بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بابه‌ته ڕاست بكرێته‌وه، له‌ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتیش باس له‌وه كراوه كه ئیتر ده‌بێت به‌پێی بنه‌مای پێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كورد (شه‌راكه‌ت و ته‌وازن و ته‌وافوق)مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، دوای هه‌موو ئه‌و لێگه‌یشتن و بنه‌مایانه، كورد ده‌بێت پێداگیری بكات له‌به‌ركه‌وته‌ی پۆسته‌كانی له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت.
ئه‌م جاره گرنگه كورد سه‌رجه‌م ئه‌و پۆستانه وه‌ربگرێته‌وه كه ئێستا به‌وه‌كاله‌ت پڕكراونه‌ته‌وه و گرنگه پێگه‌ی كورد له‌سه‌ر ئاستی ته‌نیا وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌بێت شۆڕ بێته‌وه خواره‌وه له‌ئاستی سه‌رجه‌م دامه‌زاروه‌كانی حكوومه‌ت.
پێشووتر، سه‌رۆك بارزانی، له‌باره‌ی ئه‌م پرسانه‌وه ئاگاداری لایه‌نه عێراقییه‌كان كردوه‌ته‌وه و سه‌ركرده عێراقییه‌كان سه‌ردانی سه‌رۆكیان كردووه، ئیتر تۆپه‌كه له مه‌یدانی ئه‌واندایه، بۆیه عێراق له‌به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ر دایه، یان ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌ماكانی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه و واز له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و خۆدزینه‌وه له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كان بهێنێت، یان ئه‌وه‌تا ئه‌م عه‌قلیه‌ته‌وه ئاسته‌م ده‌بێت ئۆقره‌یی سیاسی بۆ ئیداره‌دانی عێراق بگه‌ڕێته‌وه، كۆی گشتیی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌فته‌یه‌كی گه‌رم و گوڕ ده‌بێت به‌چونی شاندی پارتی بۆ به‌غدا و خستنه‌ڕووی داواكاریی كورد بۆ كابینه‌ی نوێی عێراق چاوه‌ڕان ده‌كرێت، بزانرێت چۆن ئه‌وان دێنه پێشه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریانه له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێت واقعی ئیداره‌دانی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا گۆڕانكاری تێدا بكرێت و ناكرێت به زەری هێز ئه‌و سیاسه‌ته بەردەوام بێت.