عەبدولسەتتار ئەحمەد باغەمرەیی
نووسەر
میونشن لە بنکەیەکی سەربازە موسڵمانانەکانی سۆڤییەتەوە بۆ پێچەوانەکردنەوەی پیلانگێڕییەکانی دژ بە رۆژئاوای کوردستان
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی وڵاتان، وڵاتانی هه‌رێمی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا چه‌ندان كۆڕ و كۆڕبه‌ند و كۆنفرانس له بواره جیاجیاكان له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی دیكه ئه‌نجام ده‌درێ و گه‌نگه‌شه و گفتوگۆی پرسه گرنگه‌كانی دیپلۆماسی، ئاسایش، ئابووری، بازرگانی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی، وزه، ژینگه، تیرۆر و مافه‌كانی مرۆڤ و چه‌ندنی دیكه ده‌كرێت، دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و خستنه‌ڕووی ره‌هه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانیان، ئه‌نجام و ڕاسپارده و پێشنیازه‌كانیان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و هه‌وڵ ده‌درێت له میانه‌یانه‌وه چاره‌سه‌ری بۆ كه‌موكورتی و لایه‌نه فه‌رامۆشكراوه‌كان و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌رییه‌كان دابنرێ.
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنییه‌وه له ساڵی 1963 یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و گرنگترین كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به تایبه‌ت به هۆی به‌شداریكردنی سه‌رۆكی وڵاتان و سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌كان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆرانی بواری ئاسایش، دیپلۆماسی و سه‌ربازی و چه‌ندان كه‌سایه‌تی دیكه‌ی جیهان و دروستكه‌رانی بڕیار له وڵاتانی جیا جیا.
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بۆ یه‌كه‌م جار به ناوی "كۆڕبه‌ندی زانسته سه‌ربازییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی" چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه چوو و به‌شداربووان سنووردار بوون و پێك هاتبوون له ئه‌مریكا، ئەڵمانیا و وڵاتانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانیی ئه‌تڵه‌نتیك و به دیداری خێزانی ئه‌تڵه‌نتیك ناو ده‌برا. پاشان له ساڵی 1994 ناوه‌كه‌ی بۆ "كۆنگره‌ی میونشن بۆ سیاسه‌ته ئاساییشی‌یه‌كان" گۆڕا. دواتریش له ساڵی 2008 بووه "كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن."
شاری میونشنی ئەڵمانیا كه ئه‌و كۆنفرانسه و چه‌ندان كۆنفرانسی دیكه‌ی بواری ئاسایش له خۆ ده‌گرێت، سه‌رده‌مانێك پشتوانی له هزری رادیكاڵی و جیهادی ده‌كرد و چه‌ندان لایه‌نگر و پێڕه‌وانی ئیسلامیی جیهادی له مزگه‌وتی شاری میونشن كه ساڵی 1958 دامه‌زرابوو، كۆ كردبووه‌وه.
ئەڵمانیا هه‌وڵی ده‌دا له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه پشتوانی له گرووپه ئیسلامییه ئوسوڵییه‌كان بكات و چه‌كداریان بكات، به تایبه‌ت كه كۆمه‌ڵێك له موسڵمانانی كۆماره‌كانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت به تایبه‌ت ئۆزبه‌كی و چیچانییه‌كان له جه‌نگی دووه‌می جیهانی چووبوونه پاڵ ئا‌ڵمانیا و دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگه‌كه و مۆركردنی كۆنفرانس یان ڕێككه‌وتننامه‌ی یاڵتا (Yalta Conference – 1945)، ڕه‌تیان كردبووه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان، چونكه دڵنیا بوون به گه‌ڕانه‌وه‌یان به ناپاك له قه‌ڵه‌م ده‌درێن و به پێی یاسای سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له سێداره ده‌درێن. بۆیه هه‌مووان له ئەڵمانیای رۆژئاوا، نه‌خاسمه له شاری میونشن مانه‌وه.
ئامانجی ئه‌ڵمانیا له هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه موسڵمانه سۆڤییهتییه پاراستن و به‌كارهێنانیان بوو، چونكه ئه‌و كات ئه‌ڵمانیا پێی وابوو ئەو رۆژە دێت كه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت ده‌بێته ئه‌گه‌رێكی مسۆگه‌ر، بۆیه هه‌وڵی ده‌دا خۆشه‌ویستی ئه‌و په‌ناخوازانه به لای خۆیدا رابكێشێ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی زامنیان بكات و له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌یان پۆستی هه‌ستیار وه‌ربگرن.
ئییان ده‌نیس جۆنسۆن (Ian Denis Johnson)، له كتێبی مزگه‌وتی میونشن (Mosque in Munich) پێی وایه سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنی بزاڤی ئیسلامی سیاسی به تایبه‌ت (الإخوان المسلمون) له ئەڵمانیا بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه موسڵمانه سۆڤییهتییه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی نازییه‌كاندا دژ به وڵاته‌كه‌یان خزمه‌تیان ده‌كرد. جۆنسۆن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، نازییه‌كان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه سه‌ربازه سۆڤییهتییه له پێوه‌ندیدا بوون و له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان هانیان داون، نه‌خاسمه كه نازییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون له به‌كارهێنانی پرسی ئایین و بێباوەڕی (ئیلحاد)، به شێوه‌یه‌ك له رێگه‌ی ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه راهێنانیان پێ ده‌كردن سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیلحادی کۆمۆنیزم. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌كارهێنانی ئه‌و موسڵمانانه سوودێكی دیكه‌ی به ئەڵمانیا ده‌گه‌یاند، ئه‌ویش دژایه‌تیكردنی جوو بوو، چونكه ئه‌و كات ئه‌دۆڵف هیتله‌ر (Adolf Hitler) خۆی سه‌رپه‌رشتیی چه‌ندان پڕۆسه‌ی له‌ناوبردنی جووه‌كانی له وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد.
جۆنسۆن له كتێبه‌كه‌یدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ته‌واوی هێڵ و ڕایه‌ڵه‌كانی ئیسلامیی سیاسی له ئه‌ڵمانیا به مزگه‌وتی میونشندا تێپه‌ڕ بوو، چونكه كۆمه‌ڵێك بیرمه‌ندی نازی له سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا پشتیان به‌و بیردۆزه به‌ست كه ئیسلامیی سیاسی وه‌ك چه‌كێك دژ به سۆڤییه‌ت به كار بهێنن، كه دواتر له سه‌رده‌می جه‌نگی ساردیشدا وه‌ك ستراتیژ كاری له‌سه‌ر كرا و له لایه‌ن ئەڵمانیاوه په‌ره‌ی پێدرا.
به‌م شێوه‌یه ئەڵمانیا بووه نوا و په‌ناگه‌یه‌كی ئارام سه‌باره‌ت به ئیسلامییه‌كان و له‌وێوه سه‌ركردایه‌تیی چه‌ندان ناوه‌ندیی ئیسلامیی سیاسی له ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كرا. رێكخستنه‌كانی ئیخوان موسلیمن له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م له ئەڵمانیا له سه‌رده‌مانی پێشتر به‌هێزتر و كاریگه‌رتر بوو، به شێوه‌یه‌ك توانیان سه‌دان كه‌س له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆیان په‌روه‌رده بكه‌ن.
بوونی ئیسلامییه‌كان له میونشن تاوه‌كوو ده‌ستپێكی شه‌پۆله‌كانی به‌هاری عاره‌بی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ساڵی 2010 وه‌ك خۆی به كاریگه‌ریی مایه‌وه و به هاتنی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)ـیش به‌رده‌وامی هه‌بوو.
به سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ده‌ستپێكردنی چالاكییه چه‌كدارییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر و كولتوورێكی توندڕۆ له‌نێو وڵاتانی عاره‌بیدا به تایبه‌ت له سووریا و له عێراق، چه‌ندان كه‌س له وڵاتانی ئه‌وروپا پێوه‌ندییان به ڕیزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌وه كرد و له گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕ له سووریا و عێراق به‌شداریان ده‌كرد. روونه به هۆی هێرش و په‌لاماره‌كانی چه‌كدارانی داعش شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی كۆچبه‌ران رووی له ئه‌وروپا كرد، زیانمهدترین وڵاتیش له‌و شه‌پۆلانه ئەڵمانیا و فه‌ره‌نسا بوون، نه‌خاسمه ئەڵمانیا كه زۆرترین هاووڵاتی كۆچبه‌ری نایاسایی عێراقی و سووریایی و وڵاتانی دیكه‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقا روویان تێكرد.
ئا‌ڵمانیا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1963ـوه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دا بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی میونشنی تایبه‌ت به سیاسه‌ته‌كانی ته‌ناهی. دیاره تاوه‌كوو پێش ساڵی 2019 ئه‌م كۆنفرانسه ساڵانه به شێوه‌ی ده‌وری تایبه‌ت ده‌كرا به پرسه‌كانی پێوه‌ندیدار به یه‌كێتیی ئه‌وروپا، پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا – ئه‌وروپا، هه‌ندێك پرسی دیكه‌ی پێوه‌ندیدار به رێككه‌وتننامه‌ی وڵاتانی خاوه‌ن چه‌كی ناوكی مامناوه‌ندی و كورتمه‌ودا له‌گه‌ڵ ڕووسیا، هه‌روه‌ها پرسی هه‌ڵكشانی ئاڵۆزییه‌كان له نێوان هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌نتیك و رووسیا، پرسه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ناكۆكییه‌كانی نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و چاینا و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی پێوه‌ست به ئاڵۆزییه ئه‌منییه‌كانی جیهان. به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2019ـه‌وه زیاتر ته‌وه‌ره‌كانی كۆنفرانسه‌كانی ره‌هه‌ندێكی ئاساییشان وه‌رگرتووه و پرسەکانی وەکوو داهاتووی سیاسەتی بەرگری و کۆنتڕۆڵی چەک، کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و داهێنانە تهکنەلۆژییەکان و هێرشی ئەلیکترۆنی، ئاسایشی وزە و هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی نەتەوەیی، هاوكات له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پرسه‌كانی له‌ناوبردنی تیرۆر و هزری توندڕۆ و كۆچی نایاسایی كۆچبه‌رانی تێدا تاوتوێ دەکرێن.
هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و ده‌ستووری ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به نوێنه‌رایه‌تی تایبه‌ت و جیاواز له عێراق بانگهێشتی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌كرێت و كاریگه‌رییه‌كه‌ی به تایبه‌ت له رووی ئاساییشه‌وه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌خاسمه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر وه‌به‌رچاو ده‌گیرێت.
به‌شداریكردنی به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه له كۆنفرانسهكەدا كاریگه‌ریی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی كۆڕ و كۆبوونه‌وه و بۆنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌سه‌لمێنێت و دووپاتی ده‌كاتەوە هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و ده‌ستووری و دامه‌زراوه‌یی به تایبه‌ت كه خاوه‌نی دامه‌زراوه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و هێزی له‌شكری پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌وڵ و ئامانجه هه‌رێمی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شدار بێ و كاریگه‌ریی خۆی له گۆڕه‌پانه‌كانی بواری ئاسایش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕۆیی نیشان بدات. هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌و بۆنه نێوده‌وڵه‌تییانه‌دا هۆكار و وێستگه‌یه‌كی دیپلۆماسی و ئاڵوگۆڕكردنی گفتوگۆ و لێكگهیشتنهكانە له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتان و ناوه‌ند و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان.
هەرێمی کوردستان رۆڵێکی گەورەی لە پاراستنی کورد لە رۆژئاوای کوردستان هەبوو. بۆم ئەم مەبەستەیش سەرکردایەتییەکەی پێوەندییە دیپلۆماسییە قووڵ و درێژخایەن و ستراتیژەکانی بە تایبەتی لەسەر ئاستی ئه‌وروپا و جیهان بەکار هێنا و توانی پشتیوانییەکی زۆر بۆ پاراستنی کورد لە سووریا کۆ بکاتەوە و بە دەست بهێنێت.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن یەکێک بوو لەو ناوەندانە کە سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان توانی بۆ پاڵپشتیکردنی کوردی رۆژئاوای کوردستان تەوزیف بکات. بە شێوەیەک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تەواوی دیدار و چاوپێکەوتنەکانی پەراوێزی کۆنفرانسەکە لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە سیاسییەکانی ئه‌وروپا و جیهان پێداگری لەسەر پاراستنی کورد بکاتەوە. وەک دەرکەوێت ئەم کۆنفرانسە رێڕەوی دۆخ و پێشهاتەکانی کوردی لە سووریا لە پیلانگێڕییەکی هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانییەکی بەهێز گۆڕی.