زێڕه‌ڤانى له رێى فۆتۆوه باسى چالاكييه‌كانى ده‌كات
فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى پيشانگه‌يه‌كى تايبه‌ت به وێنه‌ى فۆتۆگرافى بۆ ژماره‌يه‌ك فۆتۆگرافه‌رى كورد كرده‌وه و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى فۆتۆكان، شه‌ڕى داعش و به‌رگرى هێزى پێشمه‌رگه بوو له بهرامبهريدا.
K24 – ھەولێر
فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى پيشانگه‌يه‌كى تايبه‌ت به وێنه‌ى فۆتۆگرافى بۆ ژماره‌يه‌ك فۆتۆگرافه‌رى كورد كرده‌وه و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى فۆتۆكان، شه‌ڕى داعش و به‌رگرى هێزى پێشمه‌رگه بوو له بهرامبهريدا.
له پيشانگهكهدا به سه‌دان وێنه‌ى پێشمه‌رگه نمايشكراوون، كه تايبه‌ت بوون به ژيانى رۆژانه‌ى پێشمه‌رگه و ساته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌لامارى چه‌كدارانى داعش.
له‌و باره‌يه‌وه نه‌قيب جوتيار نايف، يه‌كێك له وێنه‌گرانى سه‌ر به فه‌رمانده‌يى زێڕه‌ڤانى رايگه‌ياند، به هه‌زاران فۆتۆى تايبه‌تمان به شه‌ڕى داعش و به‌رگرى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان هه‌يه و بۆ پيشانگهكهى ئه‌مڕۆ ژمارهيهكمان هه‌ڵبژاردوون بۆ نمايشكردنيان.
روونيشيكرده‌وه، ئامانجى پيشانگه‌كه ئه‌وه‌يه بۆ هه‌مووان ده‌ربكه‌وێت پێشمه‌رگه به شێوه‌يه‌كى رۆژانه چۆن ژيان له سه‌نگه‌ره‌كانى بهرگرييدا به‌سه‌ر ده‌بات و چۆن به‌ره‌نگارى په‌لامارى چه‌كدارانى داعش ده‌بێته‌وه.
پيشانگه‌كه به ئاماده‌بوونى ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى و كه‌سوكارى شه‌هيدان و پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى كاتژمێر 10:00ى سه‌ر له‌به‌يانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى حوزه‌يران/يۆنيۆى 2015 له هۆڵى سه‌عد عه‌بدوڵڵا كرايه‌وه.