لايه‌نه براوه‌كانى توركيا تيغ له يه‌ك ده‌سوون
ئەو پارتانەی بەربەستی لە سەدا 10 يان تێپەڕاندووە، بۆ پێكھێنانی حكوومەت، لەبەردەم ھەوادارانیان یەكتر تاوانبار دەكەن.

K24 – ھەولێر
دواى راگه‌ياندنى ئه‌نجامى ره‌سمى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانييه‌كه‌ى توركيا، ئەو پارتانەی بەربەستی لە سەدا 10 يان تێپەڕاندووە، بۆ پێكھێنانی حكوومەت، لەبەردەم ھەوادارانیان یەكتر تاوانبار دەكەن.
رۆژى سێشه‌ممه (9-6-2015) "سەڵاحەدین دەمیرتاش"، سه‌رۆكى پارتی دیموكراتی گەلان، لە ئاھەنگێك لەبەردەم جەماوەرەكەی لەشاری ئیستەنبوڵ، گوتی: "دەبێت تاوانبارانی رۆبۆسكێ و دیلۆك، دادگایی بكرێن چونكە سەردەمی ترس و تۆقاندن لە توركیا بەسەر چوو".
له‌به‌رامبه‌ريشدا، "ئەحمەد داود ئۆغلۆ"، سەرۆكی پارتی دادوگەشەپێدان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، گوتى: "كار دەكەین لە پێناو سەرخستی ئەم پڕۆسەیە، ھیچ ھێزێك ناتوانێ دەستەڵاتی خۆی بەسەر ئەوانی دەیكەدا بسەپێنێت، حكوومەت بە لایەنێك و دوو لایەن پێك نایەت، پێویستە ھەموو پارتەكان بەشداری حكوومەت بكەن".
قۆناغی پێكھێنانی حكوومەت لە توركیا كە ماوە یاساییەكەی 45 رۆژە و له‌و ماوه‌يه‌دا، پێويسته پارتە براوه‌كانى هه‌ڵبژاردن حكوومەت پێكبھێنن.
"عبدالرحمان كورد"، پەرلەمانتارى پێشووى ئاكەپە، لە بارەى ئەگەر و هەوڵەكانى ئاكەپە بۆ پێكهێنانى حكوومەت لە پەيوەنديەكى تەلەفۆنيدا، بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، ئه‌كه‌په، هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌ت، به‌ڵام له ئێسته‌دا هەدەپە هەموو دەرگاكانى گفتوگۆى بۆ پێكهێنانى هاوپەيمانى داخستووە و مەهەپەش هيچ ئامادەگييەكى رانەگەياندوە، هەرچى جەهەپەشە هەموو جۆرە نزيك بوونەوەێكى رەتكردووه‌تەوە.
لايه‌نه براوه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانييه‌كه‌ى 7ى حوزه‌يران له توركيا، لێدوان و بانگه‌شه‌ى دژ به يه‌كدى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و شاره‌زايانيش له‌و بڕوايه‌دان، قۆناغى سياسى توركيا پێويستى به دانووستاندن و يه‌كڕيزى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت له واده‌ى ياساييدا حكوومه‌تێكى هاوپه‌يمانى پێكبهێنرێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، پارتى ديموكراتى گه‌لان ناسراو به (هه‌ده‌په)، توانى به‌ربه‌ستى له سه‌دا 10 تێپه‌ڕێنێت و له ئاهه‌نگێكى جه‌ماوه‌رييدا كه له‌به‌رده‌م لايه‌نگرانييدا ئه‌نجاميدا، سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى ئه‌و پارته رايگه‌ياند، سه‌رده‌مى ترس و تۆقاندن به‌سه‌رچوو.