سوپاى عێراق: رومادى به سوپا ته‌نراوه
فه‌رمانده‌ى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌نبار، رايگه‌ياند، هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌مارۆى داعشيان له شارى رومادى داوه و چه‌كدارانى داعش رێگه‌ى ده‌رچوونيان لێ ته‌نراوه.
K24- هه‌ولێر
فه‌رمانده‌ى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌نبار، رايگه‌ياند، هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌مارۆى داعشيان له شارى رومادى داوه و چه‌كدارانى داعش رێگه‌ى ده‌رچوونيان لێ ته‌نراوه.
ليوا ركن قاسم محه‌ممه‌دى، گوتى: "له چه‌ند رۆژى رابردوودا، هێزه ئه‌منييه‌كان به سه‌ركه‌وتوويى بازنه‌ى گه‌مارۆى دژ به داعشيان له رومادى توندكردووه كردووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "هيچ ده‌رفه‌تێك بۆ راكردنى چه‌كدارانى داعش له ئارادا نييه و له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سوپا و يه‌كه ئه‌منييه‌كان رومادى له ده‌ست داعش رزگار ده‌كه‌ن".
روونيشيكرده‌وه، پرۆسه‌ى رزگاركردنى رومادى به‌رده‌وامه و له رێگه‌ى وشكانييه‌وه پێشكه‌وتنى به‌رچاو به‌ديهاتووه، له چه‌ند رۆژى داهاتووشدا سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌ديدێت".