ئۆباما ره‌زامه‌ندى بۆ پڕچه‌ككردنى پێشمه‌رگه ده‌ربڕى
كۆشى سپى بڵاوی كرده‌وه، باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه بۆ پڕچه‌ككردنى سوپاى
K24- هەولێر
كۆشى سپى بڵاوی كرده‌وه، باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه بۆ پڕچه‌ككردنى سوپاى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه.
رۆژى چوارشه‌ممه (10.6.2015)، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا 450 سه‌ربازى دیكه‌ى وڵاتەکەی به مه‌به‌ستى مه‌شق و راهێنان به سوپاى عێراق ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كۆشكى سپى ئه‌مەریكا بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌هێزكردنى تواناى هاوبه‌شه عێراقییه‌كان دراوه، تاوه‌كو بتوانن به‌ره‌نگارى مه‌ترسى چه‌كدارانى داعش ببنه‌وه.
له ئێستادا 3 هه‌زار و 100 سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكایى له عێراقدا بۆ پشتیوانیكردنى سوپاى عێراق كارده‌كه‌ن.
هاوكات باراك ئۆباما ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه بۆ پڕچككردنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و چه‌كدارى ئه‌و هۆزانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت رووبه‌ڕووى داعش ببنه‌وه.
ئیداره‌ى ئۆباما، هه‌مان ستراتیژى ئیداره‌ى جورج بوشى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكاى گرتووه‌ته به‌ر بۆ دژایه‌تیكردنى داعش.
له 2006دا ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا هۆزه سوننه‌كانى خۆرئاواى عێراق به تایبه‌تى ناوچه‌كانى ئه‌نبار چه‌كدار بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى مه‌ترسى داعش ببنه‌وه و ستراتیژه‌كه‌ى كاریگه‌رى له‌سه‌ر لاوازكردنى قاعیده له‌و ناوچانه‌دا هه‌بوو.