به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى نهێنى: ئه‌مەریكا پێشبینى درووستبوونى داعشى كردووه
به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مەریكا (CIA)، كه به‌م دواییانه ئاشكرا بووه، ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگى
K24- هەولێر
به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مەریكا (CIA)، كه به‌م دواییانه ئاشكرا بووه، ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگى نواندووه له به‌رانبه‌ر درووستبوونى داعش.
به‌ڵگه‌نامه‌كه مێژووى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئابى 2012، ئه‌و كاته‌ى شه‌ڕى چه‌كدارى له سوریا ده‌ستیپێكردبوو بۆ له‌ناوبردنى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د.
ماڵپه‌ڕى "ئاڕ تى"، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پێشهات و رووداوانه‌ى له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا پێشبینى كراوون، له ماوه‌ى 3 ساڵى رابردوودا به وردى هاتوونه‌ته‌دى.
دامه‌زراوه‌ى "Judicial watch" ئه‌مەریكایى ده‌ڵێت: "ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه له وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مەریكا (پنتاگۆن)ه‌وه دزه‌ى كردووه و ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، كه واشنتن رێگه‌ى به درووستبوونى داعش داوه.
له بنه‌ڕه‌تدا به‌ڵگه‌نامه‌كه په‌یوه‌سته به رووداوه‌كانى ساڵى 2012ى شارى به‌نغازى لیبیاوه، به‌ڵام پێشبینى بۆ رووداوه‌كانى سوریا و عێراقیش كردووه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه: وڵاتانى خۆرئاوا و كه‌نداو له‌گه‌ڵ توركیادا پشتیوانى له به‌رهه‌ڵستكاره سوریاییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پارێزگاكانى حه‌سه‌كه و دێرزوور كۆنترۆڵ بكه‌ن و بیكه‌ن به پێگه‌یه‌ك بۆ شه‌ڕكردن له دژى به‌شار ئه‌سه‌د.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و وڵاتانه ده‌یانه‌وێت ناوچه‌یه‌كى پارێزراو له ناو سوریا درووست بكه‌ن، له‌سه‌ر شێوه‌ى به‌نغازى كه له 2011 بۆ به‌رهه‌ڵستكارانى قه‌زافى بڕیارى له‌سه‌ر درا.
له خاڵێكى دیكه‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا، پێشبینى پاشه‌كشێى سوپاى سوریا له سنووره‌كانى عێراق كراوه.
یه‌كێ له گرنگترین هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى هه‌واڵگرى ئه‌مەریكا له‌و كاته‌دا ئه‌وه بووه، كه دڵنیابووه له درووستبوونى كیانێكى سه‌له‌فییانه له خۆرهه‌ڵاتى سوریا، كه ئێستا به "داعش" ناسراوه.