جبووری داخوازیی هۆزە سوننه‌كانی گه‌یانده ئۆباما
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پڕ چه‌ككردنی هۆزە سوننییه‌كان و یه‌كخستنیان له‌گه‌ڵ

K24- هەولێر
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پڕ چه‌ككردنی هۆزە سوننییه‌كان و یه‌كخستنیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و جێگره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (13-6-2015) نووسینگه‌ی سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له به‌یانه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به كۆبوونه‌وه دوو سه‌عاتییه‌كه‌ی نێوانانیان له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما، سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد كه له كۆشكی سپی ئه‌نجامدرا بوو، تێیدا تاوتوێی پرسی پڕ چه‌ككردنی هۆزە سوننییه‌كان و یه‌كخستنیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كردووه.
جبووری گوتی: "پێویسته به‌زووترین كات هۆزە سوونییه‌كان راسته‌وخۆ پڕ چه‌ك بكرێن، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی".