گارديان په‌رده له‌سه‌ر نهێنييه‌كى پۆتين لاده‌دات
شاندێكی حووسییه‌كان بڕیار بوو رۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری جنێفی پایته‌ختی سویسرا كۆببنه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر بارودۆخێكی نه‌خوازراو
K24- هەولێر
رۆژنامه‌ى گارديانى بريتانى، له راپۆرتێكدا په‌رده‌ى له سه‌ر ديوێكى شاراوه‌ى ژيانى ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى روسيا، هه‌ڵماڵيوه و باسى راده‌ى پابه‌ندبوونى سه‌رۆكى روسيا به واده‌ى كۆبوونه‌وه و چالاكييهكانييهوه كردووه.
به راى رۆژنامه‌كه، پۆتين، ژماره‌ى پێوانه‌يى شكاندووه، له په‌يوه‌ست نه‌بوونى به به واده‌ى ديدار و كۆبوونهوهكانييهوه.
رۆژنامه‌نووسان له كۆشكى كرملين، باسيان له‌وه كردووه، بۆ هه‌ر كۆبوونه‌وه و چالاكييه‌كى ره‌سمى سه‌رۆكى روسيا بۆ ماوه‌ى چه‌ند سه‌عاتێك چاوه‌ڕوانى ده‌كه‌ن، وه‌ك خۆيان گوتويانه، "ئه‌سته‌مه چالاكييه‌كى ره‌سمى پۆتين له واده‌ى خۆي‌دا ئه‌نجام بدرێت و دوا نه‌كه‌وێت".
ڤلاديمێر پۆتين، بڕواى وايه ئه‌گه‌ر له واده‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ره‌سمى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكێك، سه‌عاتێك دوا بكه‌وێت، نيشانه‌ى ئه‌وه‌يه كه زۆر رێزى له‌و سه‌رۆكه گرتووه.
له 2013دا پاپا فرانسيس واده‌ى ديدارى له‌گه‌ڵ پۆتين هه‌بوو، به‌ڵام پۆتين 50 خولهك له واده‌ى دياريكراو دواكه‌وت.
هه‌ر هه‌مان ساڵ، ڤيكتۆر يانۆكۆڤيتچ، سه‌رۆكى پێشووى ئۆكرانيا بۆ ماوه‌ى 4 سه‌عات چاوه‌ڕوانى پۆتينى كرد، تا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى رهسميى له نێوانياندا ئه‌نجام بدرێت.
رۆژنامه‌ى گارديان نووسيويه‌تى: سه‌ركرده ئه‌وروپييه‌كان به شێوه‌يه‌كى گشتى بۆ ماوه‌ى سه‌عاتێك يان زياتر چاوه‌ڕوانى ده‌كێشن تا پۆتين ده‌رده‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵيان كۆده‌بێته‌وه.
له سه‌ره‌تاى وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵاتيش له 2003دا، پۆتين 14 خولهك شاژنى بريتانياى له چاوهڕوانييدا هێشته‌وه. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بۆ ماوه‌ى 2 سه‌عات كه‌سوكارى ئه‌و هاوڵاتيانهى له رووداوێكى تێكشكانى فڕۆكه‌دا گيانيان له‌ده‌ستدابوو، له گۆڕستاندا چاوه‌ڕوانى پۆتين بوون تا گه‌يشته لايان بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له ماتهمينييهكهيان بكات.
له 2012دا پۆتين، 3 سه‌عات له واده‌ى دياريكراوى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان خۆى و جۆن كيرى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا دواكه‌وت.
ڤلاديمێر پۆتين هه‌مان ره‌فتارى له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ى له كۆرياى باشوور كرد و 30 خولهك دواكه‌وت، به‌ڵام بۆ رۆژى دواتر رۆژنامه‌ى به‌ربڵاوى "كۆريا تايمز" به مانشێتێكى گه‌وره نووسى بووى: "به‌ڕێز پۆتين جارى داهاتوو پێويسته له كاتى دياريكراودا ئاماده بييت".
هه‌روه‌ها ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى خۆى له‌گه‌ڵ پۆتين هه‌ڵوه‌شانده‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له واده‌ى دياريكراوى خۆي‌دا ئاماده نه‌بوو.