هاووڵاتیەکی سعودی بە مووشەکی حووسییەکان کوژرا
گوته‌بێژی هێزه هاوپه‌یمانییه‌كان، كوژرانی هاووڵاتیەکانی سعودی به‌هۆی مووشه‌كی جۆری "كاتیوشا" له‌شاری نه‌جران

K24- هەولێر
گوته‌بێژی هێزه هاوپه‌یمانییه‌كان، كوژرانی هاووڵاتیەکانی سعودی به‌هۆی مووشه‌كی جۆری "كاتیوشا" له‌شاری نه‌جران له‌لایه‌ن چه‌كداره حووسییه‌كانەوە راگه‌یاند.
دوێنی هه‌ینی (12.6.2015) عه‌مید روكن "ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌سیری" گوته‌بێژی هێزه هاوپه‌یمانییەتی عەرەبی گوتی: " له ساته‌وه‌ختی نوێژی هه‌ینیدا، مووشه‌كێك له‌جۆری كاتیوشا له‌لایه‌ن چه‌كداره حووسییه‌كان هاوێشترایه یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاری نه‌جرانی سعودی، له ئه‌نجام دا، ببووه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێك بكوژرێ و چه‌ند كه‌سێكیش به‌سه‌ختی بریندار ببن".
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌لعه‌سیری گوتیشی: " له سه‌ره‌تای هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانيی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، تاوەكوو ئێستا 39 كه‌س له سعودیه به‌هۆی بۆردومانی چه‌كداره حووسییه‌كان كوژراون”.