پنتاگۆن پێشنیازى ناردنى هێز بۆ ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵات ده‌كا
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مەریكا ئاماده‌كارى ناردنى هه‌زاران سه‌رباز بۆ ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵات ده‌كات.
K24- هەولێر
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مەریكا ئاماده‌كارى ناردنى هه‌زاران سه‌رباز بۆ ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵات ده‌كات.
دوێنێ شەممە (13.6.2014) رۆژنامه‌ى "نیویۆرك تایمز" بڵاوی كرده‌وه: گه‌ڵاڵه‌ى ناردنى هێز بۆ وڵاتانى به‌ڵتیك و ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵات له لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مەریكا (پنتاگۆن) خراوه‌ته‌ڕوو.
ئه‌و پڕۆژه‌یه له چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌دایه، له لایه‌ن كۆشكى سپییه‌وه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پیشان بدرێت.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تى: "ئامانجى ئه‌و پڕۆژه‌یه، پاراستنى وڵاتانى ناوچه‌كه‌یه له هێرشى له‌ناكاوى رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه".
"نیویۆرك تایمز" ئاشكرایكردووه، حكوومه‌تى ئه‌مەریكا به ئاراسته‌ى ناردنى هێزى سه‌ربازى بۆ وڵاتانى ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵات هه‌نگاو ده‌نێت و ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادایه هه‌زاران سه‌رباز و چه‌كى قورس بۆ ئه‌و وڵاتانه ره‌وانه بكات.
به گوێره‌ى پڕۆژه‌كه‌ى به‌رده‌ستى كۆشكى سپى، ئه‌مەریكا سوپا بۆ هه‌ریه‌ك له وڵاتانى پۆڵه‌ندا، رۆمانیا و بولگاریا ده‌نێرێت.