بارزانى گه‌یشته كوه‌یت
له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمى كوه‌یت، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به یاوه‌رى شاندێك
K24-هەولێر
له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمى كوه‌یت، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به یاوه‌رى شاندێك، گه‌یشته كوه‌یت و له لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازى لێكرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە (14.6.2015) سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكردووه‌ته‌وه، دواى گه‌یشتنى بارزانى كوه‌یت له فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌و وڵاته له لایه‌ن سوباح خالد ئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه پشوازییان لێ كرا.
هاوڕێ له‌گه‌ڵ بارزانییدا، هه‌ریه‌ك له مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییش، فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم، عەلی سندی وەزیری پلاندانان و سەلاحەدین بابەكر وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێم، به‌شدارن له سه‌ردانه‌كه‌دا.
به گوێره‌ى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، دواى سه‌ردانه‌كه‌ى كوه‌یت، بارزانى سه‌ردانى میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانى عه‌ره‌ب (ئیمارات) ده‌كات.