نێچيرڤان بارزانى: كهرتى تايبهت خهريكه دهكهوێته سهر رێچكهى خۆى
نێچيرڤان بارزانى سهرۆك وهزيرانى ههرێمى كوردستان پێشوازيكرد له دیدیەر ریندەرز جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلژیكا بۆ بازرگانی و كاروباری یەكێتیی ئەورووپا و شاندێكی یاوەری و ههردوولا له كۆبوونهوهيهكدا پهيوهندييه ئابوورى و ديبلۆماسييهكانى نێوان ههرێمى كوردستان و بهلژيكايان تاوتوێكرد.
K24 – ھەولێر
نێچيرڤان بارزانى سهرۆك وهزيرانى ههرێمى كوردستان پێشوازيكرد له دیدیەر ریندەرز جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلژیكا بۆ بازرگانی و كاروباری یەكێتیی ئەورووپا و شاندێكی یاوەری و ههردوولا له كۆبوونهوهيهكدا پهيوهندييه ئابوورى و ديبلۆماسييهكانى نێوان ههرێمى كوردستان و بهلژيكايان تاوتوێكرد.
له كۆبوونهوهكهدا ریندەرز خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەوان خوازیارن چەند پرۆژەیەك لە بواری ئاو و ووزە لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن بە تایبەت كە یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ئاسانكاریی یەكجار زۆر بۆ وەبەرهێنەرە بیانییەكان دەكات لە كاتی ئەنجامدانی پڕۆژەكانیان.
هەروەها ڕۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەرز نرخاند و باڵیۆزی نوێی وڵاتەكەشی بە بەڕێز سەرۆك وەزیران ناساند كە بڕیارە مانگی 12ی ئەمساڵ دەست بەكار بێت.
له بهرامبهريشدا، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، باسی لە خراپیی ڕەوشی ئابووریی هەرێمی كوردستان كرد و هۆكارەكەشی بۆ ڕەوانە نەكردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە گەڕاندەوە كە بەهۆیەوە زۆربەی پڕۆژەكانی حكوومی وەستێنراون، بەڵام پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت جووڵەی تێدایە و خەریكە دەكەوێتە سەر ڕێچكەی خۆی، ئەمەش دوای ئەوەی وەبەرهێن و بازرگانەكانی بیانی ئەو باوەڕیان بۆ دروستبوو كە لە هەرێم دڵنیایی هەیە و لە ڕووی ئاسایشەوە دەڤەرێكی ئارامە و یاسای وەبەرهێنانیش لە هەرێم هاندەرێكی دیكەیان بوو كە ئاسانكاریی یەكجار زۆریان بۆ دەكات.
هەروەها ئەوەی خستە ڕوو كە ژمارەی ئاوارە و پەنابەران زیاتر لە ملیۆنێك و پێنجسەد هەزار كەسە و لە 32 كەمپدا جێگیر كراون و هاوكارییە نێودەوڵەتییەكانیش تەنیا بۆ پێداویستییە بەپەلەكان بەكار دەهێنرێن، هاوكارییەكانی دیكە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابین دەكرێن و نەتەوە یەكگرتووەكان تیایدا هاوكاریی حكوومەت ناكات.
لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداش دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی ئێستای عێراق وەك كابینەی پێشوو مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات بە تایبەت لە بڕینی بودجە و مووچەی كارمەندانی هەرێم و بەشداریپێنەكردنی نوێنەرانی هەرێم لەو كۆنفرانسە نێودەوڵەتییانەی لەبارەی ڕەوشی عێراق و شەڕی دژی داعش ڕێكدەخرێن، بۆیە زۆر ئەستەمە بتوانین بەو شێوەیە بەردەوام بین و جێبەجێنەكردنی دەستوریشی بە هۆكاری كۆی كێشەكان ز سەرەكی ئەو ڕەوشە نوێیەی ئێستا لە عێراقیش دروست بووە بۆ جێبەجێنەكردنی دەستووری هەمیشەیی و قەبوڵ كرد.