كوتله‌ى مالكى دژى پڕچه‌ك كردنى هۆزه سوننیهكانه
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواى له ئه‌مریكا كرد، هۆزه سوننه‌كان پڕ چه‌ك بكات و كوتله‌ى ده‌وڵه‌تى یاساش
K24- هەولێر
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواى له ئه‌مریكا كرد، هۆزه سوننه‌كان پڕ چه‌ك بكات و كوتله‌ى ده‌وڵه‌تى یاساش پێى وایه، ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هۆى درووست بوونى شه‌ڕى تائیفى له عێراقدا.
ئەمڕۆ دووشەممە (15.6.2015) له به‌یاننامه‌یه‌كدا، عواتف نعمه، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له كوتله‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا، رایگه‌یاند، داواكارى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له ئه‌مریكا بۆ پڕ چه‌ككردنى هۆزه سوننه‌كان "ده‌بێته هۆى درووستبوونى شه‌ڕى تائیفى له عێراقدا".
عه‌واتف نعمه، گوتیشى: "رۆڵه‌ى هۆزه‌كان له ریزى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبییدا دژى داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن و كار بۆ رزگاركردنى ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه هیچ هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه نییه، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داواى پڕچه‌ككردنى هۆزه سوننیه‌كان له ئه‌مریكا بكات".
هه‌روه‌ها گوتى: "نازانین جبورى مه‌به‌ستى له كام هۆزه، ئه‌و هۆزانه‌ى ئه‌مڕۆ دژى داعش ده‌جه‌نگێن، یاخود ئه‌وانه‌ى له ناوچه ئارامه‌كاندا و دوورن له به‌ره‌كانى شه‌ڕ".
له به‌یاننامه‌كه‌یدا، نعمه، پرسیارى ئه‌وه‌ى كردووه، "ئایا جبورى ده‌توانێت ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه بكات، ئه‌و چه‌كه‌ى ده‌درێت به هۆزه سوننه‌كان دزه‌ى پێ ناكرێت بۆ لایه‌نى دیكه".
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، سه‌لیم جبورى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سه‌ردانى ئه‌مریكاى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه و داوایكرد، ئه‌مریكا هۆزه سوننیهكانى عێراق چه‌كدار بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن خۆیان له مه‌ترسییه‌كانى داعش بپارێزن و شه‌ڕى ئه‌و رێكخراوه بكه‌ن.