سه‌در دژایه‌تى پڕچه‌ككردنى هۆزه سوننه‌كان ده‌كات
سه‌در دژایه‌تى خۆى بۆ پڕچه‌ككردنى هۆزه سوننه‌كانى عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ربڕى.
سه‌در دژایه‌تى خۆى بۆ پڕچه‌ككردنى هۆزه سوننه‌كانى عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ربڕى.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له چاوپێكهوتنێكییدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى فرانس 24 دژایه‌تى بۆ پڕچه‌ككردنى هۆزه سوننه‌كان ده‌ربڕى و رایگه‌یاند، پێویسته سوپاى نیشتیمانى شه‌ڕى داعش بكات. سه‌باره‌ت به یه‌مه‌نیش گوتى: حكومه‌تى عه‌ره‌بستانى سعوودییه "شه‌ڕێكى ستهمكارانهى به‌سه‌ر یه‌مه‌ندا سه‌پاندووه".
سه‌در نیگه‌رانى خۆى له ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى هاوپه‌یمانێتى عه‌ره‌بى دژ به چه‌كداره حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن ده‌ربڕى و رایگه‌یاند، "ئه‌و شه‌ڕه سته‌مكارانه‌یه".
گوتیشى: "ده‌ستتێوه‌ردانى ریاز له كاروبارى یه‌مه‌ن ره‌وشه‌كه‌ى ئاڵۆزتر كردووه".
سه‌باره‌ت به ره‌وشى عێراق، موقته‌دا سه‌در دژایه‌تى خۆى بۆ پڕچه‌ككردنى هۆزه سوننه‌كانى عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌ربڕى و گوتى: "پێویسته شه‌ڕى داعش له لایه‌ن سوپاى نیشتیمانى عێراقه‌وه بكرێت".
هۆزه سوننه‌كانى عێراق داوایه‌كیان ئاراسته‌ى ئه‌مریكا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رانبه‌ر مه‌ترسییه‌كانى داعشدا پڕچهكییان بكات.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، سه‌لیم جبورى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داواى له به‌رپرسانى ئه‌مریكا كرد، پشتیوانى هۆزه سوننه‌كانى عێراق بكه‌ن و له رووى سه‌ربازییه‌وه كۆمه‌كیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن شه‌ڕى داعش بكه‌ن.
ئه‌و داوایه‌ى جبورى له ئه‌مریكا، لایه‌نه شیعییهكانى عێراقى نیگه‌ران كردووه و ژماره‌یه‌ك نوێنه‌رى شیعه ئاینزا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دژایه‌تى خۆیان بۆ ئه‌و پرسه ده‌ربڕیوه.
موقته‌دا سه‌در له وه‌ڵامى پرسیارێكى كه‌ناڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به ره‌وشى "خراپى" سوریا كرد و گوتى: "ئه‌وه‌ى له سوریا رووده‌دات، تیرۆركردنى سوریایه".