عێراق سزاى به‌سه‌ر "سيخوڕ"ێكدا سه‌پاند
دادگاى تاوانه‌كان له شارى به‌سره‌ى باشوورى عێراق، سزاى 15 ساڵ زيندان و پێ بژاردنى 10 مليۆن دينارى به‌سه‌ر كه‌سێكدا سه‌پاند، كه تۆمه‌تبار كراوه به "سيخوڕيكردن بۆ وڵاتێكى دراوسێ".
K24- به‌غدا
دادگاى تاوانه‌كان له شارى به‌سره‌ى باشوورى عێراق، سزاى 15 ساڵ زيندان و پێ بژاردنى 10 مليۆن دينارى به‌سه‌ر كه‌سێكدا سه‌پاند، كه تۆمه‌تبار كراوه به "سيخوڕيكردن بۆ وڵاتێكى دراوسێ".
دادوه‌ر عه‌بدولستار بيرهقدار، گوته‌بێژى ره‌سمى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق رايگه‌ياند، دادگا سزاى 15 ساڵ زيندانيكردنى به‌سه‌ر كه‌سێكدا سه‌پاندووه، كه سهلمنێراوه سيخوڕى بۆ وڵاتێكى دراوسێ كردووه.
گوتيشى: "لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌ريان خستووه، كه تۆمه‌تباره‌كه سيخوڕيكردووه و به‌ڵگه‌ى ته‌واو له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌يه و له به‌رده‌م دادوهريشدا خۆى دانى به ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌يدا ناوه".
روونيشكرده‌وه، ئه‌و سيخوڕه كارى بۆ وڵاتێكى دراوسێ كردووه و له باره‌ى ره‌وشى ئه‌منى و كه‌سايه‌تييه ئه‌منى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى به‌سره‌وه زانيارى كۆكردووه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ر پاره‌دا كارى بۆ ئه‌و وڵاته كردووه.