فه‌ره‌نسا.. رێوشوێنى دژ به په‌نابه‌ران كاردانه‌وه‌ى لێكهوتهوه
جارێكى ديكه مامه‌ڵه‌ى حكوومه‌تى پاريس له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانى ناياسايى بووه‌ته هۆى درووستبوونى ناكۆكى سياسى له نێوان ره‌وتى چه‌په‌كان و حكومه‌تى فه‌ره‌نسا.
K24 – ھەولێر
جارێكى ديكه مامه‌ڵه‌ى حكوومه‌تى پاريس له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانى ناياسايى بووه‌ته هۆى درووستبوونى ناكۆكى سياسى له نێوان ره‌وتى چه‌په‌كان و حكومه‌تى فه‌ره‌نسا.
پۆليس به مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى ياسايى خێوهتگهيهكى په‌نابه‌ره ناياساييهكانى له كه‌رتى 18ى پاريس چۆڵكرد و بڕياريدا خێوه‌تگه‌كه دابخرێت.
له چۆڵكردنى ئه‌و خێوهتگهيهدا، پۆليس هێزى به‌كارهێنا و به گازى فرمێسك رێژ رووبه‌ڕووى خۆپيشانده‌ران و چالاكانى چه‌پى فه‌ره‌نسايى بوويه‌وه كه هاتبوونه ريزى خۆپيشاندانى په‌نابه‌رانه‌وه و داكۆكييان له مافه‌كانيان ده‌كرد.
دواى ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه، پۆليس 84 په‌نابه‌رى ناياساي به بارهه‌ڵگرى تايبه‌ت بۆ شوێنێكى ناونه‌هێنراو گواسته‌وه.
ژماره‌يه‌ك له چالاكان و به‌ربژاره چه‌په‌كانى فه‌ره‌نسا له نزيك گۆڕه‌پانى خێوه‌تگه‌كه كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پشتيوانى خۆيان له په‌نابه‌ران ده‌رببڕن و رووبه‌ڕووى ئه‌و بڕياره‌ى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان بوه‌ستنه‌وه.