شه‌هیدانی شه‌ڕى به‌رگرى له دانه‌وه‌ى پێشینه داراییه‌كان ده‌به‌خشرێن
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیاریدا بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و شه‌هیدانه‌ى له شه‌ڕى به‌رگرى
K24- هەولێر
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیاریدا بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و شه‌هیدانه‌ى له شه‌ڕى به‌رگرى دژ به داعش شه‌هید بوون له دانه‌وه‌ى قه‌رزى پێشینه‌كان ببه‌خشرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (18-6-2015)، وه‌زاره‌تی دارایی له بڕیارێكى نوێ‌دا، رایگه‌یاند: "سه‌رجه‌م ئه‌و پێشینانه‌ی كه له ئه‌ستۆی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ری به‌ره‌كانی دژ به جه‌نگی تیرۆردان وه‌ك: پێشمه‌رگه، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، هاووڵاتییانی خۆبه‌خش و فه‌رمانبه‌رانی راژه‌ی شارستانی، قه‌رزی حوكمی وه‌ك پێشینه‌كانی هاوسه‌رگیری، خانووبه‌ره و سندوقی نیشته‌جێ بوونیان له ئه‌ستۆ دایه، له‌سه‌ر بوودجه‌ی وه‌زاره‌تمان پاكتاو ده‌كرێن"
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی پێشمەرگە، ژمارەی شەهیدانی به‌ره‌كانی به‌رگرى دژ به په‌لامارى رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، له ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوودا، گەیشتووەتە 1205 شه‌هید.
ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره له دوای پێكهێنانی كهمیپینێكهوه بوو به ناونیشانی كه‌مپینی "با پێشمه‌رگه ببه‌خشرێت له پێشینه‌كان" كه له هوتێلی ئاڵتى سه‌را، له شه‌قامى ئیسكانی شاری هه‌ولێردا ئه‌نجام درا.