سڕبیا پاڵپشتی عێراق ده‌كات
وه‌زیری به‌رگری سڕبیا، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری باڵوێزخانه‌ی عێراق، دووپاتی كرده‌وه كه سڕبیا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی عێراق ده‌كات.
K24 – ھەولێر
وه‌زیری به‌رگری سڕبیا، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری باڵوێزخانه‌ی عێراق، دووپاتی كرده‌وه كه سڕبیا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه(22-6-2015)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یانێكدا، كه كۆپیه‌كی ده‌ستی "،K24" كه‌وتووه تیایدا ئاماژه‌ی به پاڵپشتییه‌كانی وڵاتی سڕبیا بۆ عێراق كردووه.
هه‌ر له به‌یانه‌كه‌دا هاتووه، رۆژی پێنجشه‌ممه(18-6-2015)، "فه‌لاح عه‌بدولحه‌سه‌ن"، نوێنه‌ری باڵوێزخانه‌ی عێراق له سڕبیا، له‌گه‌ڵ "براتسلاڤ گاشیتش"، وه‌زیری به‌رگری سڕبیا، كۆبووه‌ته‌وه و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌لگراد و به‌غدا كردووه‌ته‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، براتسلاڤ، به‌ڵێنی به نوێنه‌ری باڵوێزخانه‌ی عێراق داوه كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، پاڵپشتی عێراق بكات.