عێراق پارهیهكى زۆرى له دهزگا ئهمنییهكان خهرج كردووه
عێراق لە ماوەی هەشت ساڵدا زیاتر لە 145 ملیار دۆلاری بۆ دهزگا ئەمنییەکان و شەڕی دژ به رێكخراوى دهوڵهتى ئيسلامى (داعش)، خەرج کردووە.
K24 – ھەولێر
عێراق لە ماوەی هەشت ساڵدا زیاتر لە 145 ملیار دۆلاری بۆ دهزگا ئەمنییەکان و شەڕی دژ به رێكخراوى دهوڵهتى ئيسلامى (داعش)، خەرج کردووە.
ئهمڕۆ سێشهممه (23-6-2015)، "حاكم زاملی"، سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق له كۆنگرهيهكى رۆژنامهوانى له شارى بهغدا، رایگەیاند: "حکوومەتی عێراق لە چوارچێوەی شەڕی دژی رێکخراوی داعش، پارەی زۆری بۆ هێزە ئەمنییەکان تەرخان کردووە، لە کاتێکدا ئەو پارەیەی بە درێژایی 8 ساڵی رابردوو بۆ پێشخستنی دامەزراوە سەربازییەکان خەرج کراوە دەگاتە نزیکەی 145 ملیار دۆلار".
بە بڕوای سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق: "خەرج کردنی ئەو بڕە پارەیە بێپلان و بێ ستراتیژ بووە، زۆربەی گرێبەستەکانی چەک کڕین گەندەڵی تێدایە به شێوهیهكی رێكوپێك ئەنجام نەدراوە".
زاملی روونيشى كردهوه: "گرێبەستی زۆر هەن لەگەڵ ئەمریکا واژۆکراون، بەڵام ئەو چەکانە رادەستی حکوومەتی عێراق نەکراون هەرچەندە عێراق پارەی گرێبەستەکانی داوە".
نزیکەی 30% بودجەی فیدراڵی ساڵی 2015 عێراق بۆ هەردوو کەرتی ئەمنی و بەرگریی سەربازی تەرخان کراوە، کەچی وەک بەرپرسانی عێراق دەڵێن، بەغدا تاوەکوو ئێستا بە دەست گرفتی کەمی چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازییەوە دەناڵێنێ، جگە لەوەی نزیکەی سێیەکی رووبەڕی عێراق لە ژێر دهسهڵاتى چەکدارانی داعشدایە.