داعش سه‌ربازگه‌كانى كردووه به كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى خۆكوژه‌كان
وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤى عێراق رايگه‌ياند، رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)" زياتر له 1200 منداڵى رفاندووه و له سه‌ربازگه تايبه‌تييه‌كانى راهێنانيان پێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له بوارى كرده‌وه تيرۆريسيتييه‌كاندا به‌كاريان بهێنێت.
K24 – ھەولێر

له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤ ئاشكرايكردووه، چه‌كدارانى داعش له ئێستادا مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى به 1227 منداڵ ده‌كه‌ن، كه له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتييان رفاندوويانن بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر رێچكه‌ى خۆيان په‌روه‌رده‌يان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و منداڵانه له سه‌ربازگه‌ى سه‌لامييه‌ى خۆرهه‌ڵاتى شارى موسڵ خراونه‌ته ژێر زه‌بروزه‌نگ و مه‌شق و راهێنانى چڕوپڕه‌وه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌ت، منداڵه‌كان ناچار ده‌كرێن، گوێڕايه‌ڵى هه‌موو فه‌رمانێكى چه‌كداره‌كان ببن و ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رپێچييه‌ك بكه‌ن، ئه‌وا رووبه‌ڕووى ئه‌شكه‌نجه و ئازارى جه‌سته‌يى و ده‌روونى ده‌كرێنه‌وه.
داعش كرده‌وه‌ى خۆكوژى و كوشتنى ديله‌كان به منداڵانى خوار ته‌مه‌ن 10 ساڵ ئه‌نجامده‌دات و له ئێستاوه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات نه‌وه‌يه‌كى چه‌كدار به فيكر و تێڕوانينى داعشييانه په‌روه‌رده بكات.