شه‌ڕى ئيسرائيل هه‌نگوينى غه‌ززه‌ى كه‌مكردووه
له كێڵگه‌كه‌يدا، كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى غه‌ززه‌وه، مورته‌جا ئه‌بو موعه‌للاى هه‌نگه‌وان خۆى ئاماده‌كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگه‌كه‌ى ببڕێته‌وه. دواى ئه‌وه‌ى نيوه‌ى شانه‌كانى به‌هۆى شه‌ڕى ئيسرائيله‌وه له‌ده‌ستدابوو.
K24 – غه‌ززه
له كێڵگه‌كه‌يدا، كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى غه‌ززه‌وه، مورته‌جا ئه‌بو موعه‌للاى هه‌نگه‌وان خۆى ئاماده‌كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگه‌كه‌ى ببڕێته‌وه. دواى ئه‌وه‌ى نيوه‌ى شانه‌كانى به‌هۆى شه‌ڕى ئيسرائيله‌وه له‌ده‌ستدابوو.
ئه‌بو موعه‌للا، جلێكى سپى و رووپۆشێكى ته‌نك و كڵاوێكى سپى له‌سه‌ر كردبوو، ئه‌و گوتى: نزيكه‌ى 400 شانه‌ى هه‌نگم هه‌بوو، به‌ڵام به هۆى شه‌ڕى هاوينى رابردووى ئيسرائيله‌وه، 200 شانه‌م له‌ده‌ستدا و به‌و هۆيه‌وه به‌رهه‌مى ئه‌مساڵم كه‌ميكردووه.
به گوێره‌ى گێڕانه‌وه‌ى ئه‌بو موعه‌للا، به هۆى بۆردومانكردنى ماڵه‌كه‌يه‌وه، 600 كيلۆ هه‌نگوينى له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و گوتيشى: "جگه له له‌ناوچوونى به‌رهه‌مه‌كه، زۆر پێويستى هه‌نگ به‌خێوكردن، وه‌ك دا‌و و ده‌رمان و ئامێرى پاككردنه‌وه‌ى هه‌نگوينم له‌ده‌ستدان و به هۆى گه‌مارۆى ئابووريشه‌وه ناتوانم په‌يدايان بكه‌مه‌وه".
شه‌ڕى ئيسرائيل و غه‌ززه له 7ى ته‌مموزى 2014 ده‌ستيپێكرد و 50 رۆژى خاياند و له‌و ماوه‌يه‌دا ئيسرائيل 10 هه‌زار شانه‌ى هه‌نگى فه‌له‌ستينييه‌كانى له كه‌رتى غه‌ززه له‌ناوبرد.
خالد ئه‌لعيله، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى سه‌رژمێرى له وه‌زاره‌تى كشتووكاڵى فه‌له‌ستينى رايگه‌ياند، ئه‌و هه‌نگوينه‌ى له‌ناو چووه سێيه‌كى به‌رهه‌مى فه‌له‌ستين بووه.
ئه‌بو موعه‌للاى ته‌مه‌ن 48 ساڵ، ئومێدى به‌وه هه‌يه ئه‌مساڵ به‌هۆى باران بارين و روانه‌وه‌ى گوڵه‌كانه‌وه كه‌مێك له زيانه‌كانيان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه. به تايبه‌تى ئه‌و وه‌ك خۆى گوتى: به به‌هاى 60 هه‌زار دۆلارى ئه‌مريكايى زيانى به‌ركه‌وتووه.
به گوێره‌ى ئامارى وه‌زاره‌تى كشتووكاڵى فه‌ڵه‌ستين، له كه‌رتى غه‌ززه‌دا ساڵانه 200 ته‌ن هه‌نگوين به‌رهه‌مده‌هرێنرێت.
له ماوه‌ى په‌نجا رۆژى شه‌ڕه‌كه‌دا حه‌سه‌ن سالمى هه‌نگه‌وان نه‌يتوانييوه، سه‌ردانى كێڵگه‌كه‌ى بكات و پێداويستى و خۆراك بداته هه‌نگه‌كانى، هه‌ر بۆيه به‌رهه‌مى كه‌ميكردووه.
سالمى ريش چه‌رموو، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر دا‌و ده‌رمان و چاودێرى پێويستى هه‌نگه‌كان نه‌كرێت، به‌رهه‌مى پێويست ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
سالم ته‌مه‌نى 67 ساڵه‌و ئه‌و 28 ساڵه هه‌نگه‌وانه و 70 شانه‌ى له كۆى 135 شانه بۆ ماوه‌ته‌وه، چونكه كێڵگه‌كه‌ى ئه‌ويش كه‌وتووه‌ته به‌ر بۆردومانى ئيسرائيل.. بۆ ئه‌مساڵ باران و درێژى وه‌رزى گوڵ، كه‌مێك له نيگه‌رانييه‌كانى ره‌واندووه‌ته‌وه و ئومێدى هه‌يه ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى زياد بكات.
هه‌رچه‌نده، سالم به به‌هاى 34 هه‌زار دۆلارى ئه‌مريكايى زيانى به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام وه‌ك خۆى باسيكرد، تا ئێستا حكومه‌ت هيچ قه‌ره‌بوويه‌كى نه‌كردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى فه‌له‌ستين، زيانه‌كانى بۆردومانى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كه‌رتى به‌رهه‌مهێنانى هه‌نگوينى به 3 مليۆن دۆلارى ئه‌مريكايى خه‌مڵاندووه.
خالد ئه‌لعيله، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى سه‌رژمێرى له وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى فه‌له‌ستين گوتى: "شه‌ڕى ئيسرائيل، 10 هه‌زار شانه‌ى هه‌نگوينى له كۆيى 24 هه‌زار شانه له هه‌موو ناوچه‌كانى كه‌رتى غه‌ززه له‌ناو بردووه".