ئۆباما: چيتر سيخوڕى به‌سه‌ر هاوپهيمانهكانمانهوه ناكه‌ين
باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دڵنيايى دايه فه‌ره‌نسا كه چيديكه وڵاته‌كه‌ى سيخوڕى به‌سه‌ر هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه ناكات.
K24 – ھەولێر
باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دڵنيايى دايه فه‌ره‌نسا كه چيديكه وڵاته‌كه‌ى سيخوڕى به‌سه‌ر هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه ناكات.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، پێگه‌ى ويكيليكس ژماره‌يه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ى بڵاوكرده‌وه. له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا ئاشكرا كرابوو، كه ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا سخوڕى به‌سه‌ر سێ سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه كردووه.
ئه‌و ره‌فتاره‌ى ئه‌مريكا بووه‌ته جێى ناڕه‌زايه‌تى فه‌ره‌نسا. حكومه‌تى فه‌ره‌نسا به ره‌سمى نامه‌ى ناڕه‌زايه‌تى دايه باڵيۆزى ئه‌مريكا له پاريس.
باراك ئۆباما، به‌ڵێنى به سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا فرانسوا هۆلاند داوه كه ئه‌و جۆره ره‌فتارانه كۆتايى پێ بهێنێت.
ئۆباما له رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌يوه‌ندى به هلاندهوه كردووه و گوتويهتى: "هه‌ر ره‌فتارێك پێچه‌وانه‌ى هاوپه‌يمانێتى بێت ئه‌نجامى نادهينهوه".