تونس ده‌يان مزگه‌وتى داخست
حكومه‌تى تونس بڕياريدا، بۆ رێگرتن له كرده‌وه‌ى "تيرۆريستى" به ده‌يان مزگه‌وتى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ت دابخات.
K24- تونس
حكومه‌تى تونس بڕياريدا، بۆ رێگرتن له كرده‌وه‌ى "تيرۆريستى" به ده‌يان مزگه‌وتى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ت دابخات.
حه‌بيب سه‌يد (صه‌يد)، سه‌رۆك وه‌زيرانى تونس، رايگه‌ياند، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى هه‌موو ئه‌و مزگه‌وتانه داده‌خات كه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تن.
ئه‌م بڕياره‌ى حكومه‌ت دواى ئه‌وه هات، رۆژى هه‌ينى ميوانخانه‌يه‌ك له سوسه، كه ده‌كه‌وێته كه‌ناراوى خۆرهه‌ڵاتى تونس گه‌نجێك ده‌ستڕێژى له گه‌شتياران كرد و به‌و هۆيه‌وه 38 كه‌س، كه زۆرينه‌يان خه‌ڵكى بريتانيان گيانيان له‌ده‌ستدا.
سه‌رۆك وه‌زيرانى تونس گوتى: "ئه‌وانه‌ى گيانيان له‌ده‌ستداوه، زۆرينه‌يان بريتانى و هه‌ندێكيشيان ئه‌ڵمانى و به‌لژيكى و فه‌ره‌نسايين".
دواى رووداوه‌كه، سه‌رۆكى تونس، ئه‌لباجى قائد ئه‌لسبسى، له ميوانخانه‌كه‌وه لێدوانێكى كورتى دا و تێيدا داواى له حكومه‌ت كرد، چاو به مۆڵه‌تى حزبه‌كاندا بخشێنێته‌وه و ئه‌و حزبه‌ى ئاڵاى ره‌شى هه‌ڵكردبوو، قه‌ده‌غه‌ى بكات.
حزبى ته‌حريرى ئيسلاميى تونس، له بۆنه و چالاكييه‌كانييدا ئه‌ندامانى ئاڵاى ره‌ش هه‌ڵده‌كه‌ن و له‌سه‌ر لافيته و پانكارتيش درووشمى "خيلافه‌تى ئيسلامى" و "ده‌وڵه‌تى خيلافه‌ت" به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شيدا به‌رامبه‌ر به ئيسلامييه‌كانى ئه‌و وڵاته، سه‌رۆك وه‌زيران بڕياريدا 80 مزگه‌وت دابخات، كه به شێوه‌ى ناياسايى له لايه‌ن گرووپ و رێكخراوه ئيسلامييه‌كانه‌وه كراونه‌ته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تن.