حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا چه‌ند مزگه‌وتێك داده‌خات
K24 – ھەولێر
حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا ئه‌و مزگه‌وتانه دادەخات کە گوتاری توندوتیژی و هاندانی موسڵمانانی بۆ توندوتیژی تێدا ئەنجام دەدرێت.
دوێنی سێشه‌ممه (30-6-2015)، "بێرنارد كازانۆڤ"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، چاودێری ئەو گوتاربێژە ئایینیانە ده‌كه‌ن کە بیری توندوتیژی بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی دەستگیریان بکەن.
راشیگه‌یاند: "لە ماوەی رابردوودا ١٢ گوتارخوێنی ئه‌و مزگهوتانهمان له فه‌ره‌نسا ده‌ركردووه كه خه‌ڵكیان هانده‌دا بۆ کردەوەی توندوتیژی، هه‌روه‌ها ئه‌و مزگه‌وتانه‌ش دادەخەین کە گوتاری توندوتیژی و هاندانی موسڵمانانی بۆ توندوتیژی تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه".
روونیشی كرده‌وه: "له سه‌رده‌می دەسەڵاتی فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا تا ئێستا ٤٠ گوتارخوێنی ئایینی لە مزگهوتەکانی فه‌ره‌نسا ده‌ركراون كه بانگەشەی توندوتیژییان کردووە و خەڵکیان بۆ ئەو کارە لە مزگەوتەکانەوە هانداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەندێك مزگەوت و گوتارخوێنانی سەلەفیش لە ژێر چاودێری وەزارەتی ناوخۆ دان، لەگەڵ ئەو ئەنجومەنانەی کە پشتیوانیان لێدەکەن، هەرکاتێك بانگەشەی توندڕەوییان بڵاوکردەوە دەستگیر دەکرێن و مزگەوتەکانیش دادەخرێن".