زیاتر له 7 هه‌زار خۆبه‌ش راهێنان ده‌كه‌ن
K24 – ھەولێر
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند، زیاتر له 7 هه‌زار خۆبه‌خش له پارێزگای ئه‌نبار له‌ژێر ده‌ستى شاره‌زایانی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا و عێراق، ده‌ستیان به راهێنان كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2-7-2015)، "فالح ئه‌لعیساوی" جێگری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، به سایتى "فورات نیوز"ی راگه‌یاند: "له ئێسته‌دا 7 هه‌زار و 135 خۆبه‌خش له پارێزگای ئه‌نبار چوونه‌ته ریزه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ژێر ده‌ستى سه‌رپه‌رشتیار و شاره‌زایانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌ستیان به راهێنان كردووه".
عیساوی، گوتیشی: "حكوومه‌ت داوای له وڵاتانی هاوپه‌یمانی كردووه كه ئه‌و خۆبه‌خشانه پڕ چه‌ك بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی پارێزگای ئه‌نبار، له ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، جگه له‌مه‌ش حكوومه‌تی عێراق به هه‌مه‌هانگى چه‌كدارانى خۆبه‌خش و حه‌شدى شه‌عبى، ده‌ستی كردووه به داڕشتنی ستراتیژێكی نوێ بۆ جه‌مسه‌رگیركردنی داعش، كه ئه‌مه وا ده‌كات به زووترین كات داعش له عێراقدا نه‌هێڵن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیویانه 80%ی قه‌زای روممادی گه‌مارۆ بده‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و رێگایانه دابگرن كه داعش هاوكاری لێوه پێ ده‌گات".