عه‌بادی سه‌ره‌خۆشى له سیسى كرد
K24 – ھەولێر
نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، "حه‌یده‌ر عه‌بادی"، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به بۆنه‌ى رووداوه‌كه‌ى دوێنى میسر، پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆى له "عه‌بدولفه‌تاح سیسى"، سه‌رۆك كۆمارى میسر كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2-7-2015)، نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له به‌یانێكدا رایگه‌یاند، دوێنی چوار شه‌ممه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆك كۆماری میسر، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی له به‌رانبه‌ر كوژرانی سه‌ربازانی سوپای میسر ده‌ربری.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، عه‌بادی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش) كرد و گوتیشى: "ئه‌وانه‌ى میسرییه‌كانی ده‌كوژن، هه‌ر ئه‌وانه‌شن عێراقییه‌كان ده‌كوژن".
له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش) توانیویه‌تی پانتایه‌كی فراوانی باكوور و رۆژئاوای عێراق و به‌شێكى زۆرى خاكى سووریا داگیر بكات.
دوێنی چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، هێرشیان كرده سه‌ر 15 بنكه‌ی سه‌ربازی شاری شێخ زوهیدی باكووری سینا و چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی جیاجیاشیان له شاره‌كانی دیكه ئه‌نجامدا، له ئاكامدا بووه هۆی شه‌ڕو پێكدادانێكی سه‌خت له نێوان سوپای میسر و چه‌كدارانی داعش.