عیسمه‌ت یه‌ڵماز بووه به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا
K24 – ھەولێر
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركیا، بڵاویكرده‌وه، دوای كۆتایی هاتنی خولی چواره‌می ده‌نگدانه‌كانی په‌رله‌مانی توركیا، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، "عیسمه‌ت یه‌ڵماز" كاندینی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان(AKP)، توانی به زۆرینه‌ی ده‌نگ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ.
دوێنی چوارشه‌ممه، (2-7-2015)، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركیا، رایگه‌یاند، دوای كۆتایی خولی چواره‌می ده‌نگدانه‌كانی توركیا، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، عیسمه‌ت یه‌ڵماز، كاندینی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توانی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ببێته سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر له خولی سێیه‌مدا "دینیز بایكال" كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری، له‌گه‌ڵ عیسمه‌ت یه‌ڵماز، زۆرترین ده‌نگیان مسۆگه‌ر كردبوو، به‌جۆرێك له خولی چواره‌مدا ببوونه ركه‌به‌ری یه‌كتری.
له كۆی 547 ئه‌ندامی په‌رله‌مان، یه‌ڵماز توانی 258 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێ، له‌به‌رانبه‌ریشدا دینیز بایكال، 182 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا، 78 ده‌نگیش به‌تاڵ كرایه‌وه‌و 29 په‌رله‌مانتاریش ده‌نگى سپیاندا.
رۆژى حەوتى حوزەیران ٢٥هەمین خولى هەڵبژاردنى پەرلەمانى تورکیا بەڕێوەچوو، پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان(AKP) ٢٥٨ کورسى، پارتی گه‌لی كۆماری (CHP) ١٣٢ کورسى، پارتی ناسیۆنالستی توركیا (MHP) ٨٠ کورسى، پارتی گه‌لانی دیموكراتی (HPD) ٨٠ کورسییان بەدەست هێناوە.
هەر لایەنێک بۆ ئەوەى بتوانێت حكوومەت لە تورکیا پێكبهێنێت پێویستى بە ٢٧٦ کورسى دەبێت.