بارزانى: دواڕۆژی كوردستان زۆر رووناكە
K24 – ھەولێر
ئاهەنگی ٣٤ـەمین خولی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین، لە یاریگای نێودەوڵەتی "فڕانسۆ هەریری" لە شاری هەولێر، بەڕێوەچوو، بەو بۆنەیەوە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی دهرچووانی زانكۆی سهڵاحهددین كرد.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (2-7-2015)، ئاهەنگی ٣٤ـەمین خولی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین، لە یاریگای نێودەوڵەتی "فڕانسۆ هەریری" لە شاری هەولێر، بەڕێوەچوو، بەو بۆنەیەوە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی مامۆستایان و قوتابیان و ئامادەبووانی ئەو بۆنەیە کرد، پەیامەکە لەلایەن "ئەحمەد دزەیی"، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین، خوێندرایەوە.
له پهیامهكهدا هاتووه: "زانکۆی سهڵاحهددین وهک زانکۆی دایک و هەموو زانکۆکانی دیکهی ههرێم جێگهی بایهخی ئێمهن، له هیچ هاوکارییهک درێغی ناکهین بۆ پێشخستنی ئاستی زانستیی ئهم زانکۆیه، بۆیه هیوادارین ههنگاوی زیاتر ببینین بۆ نوێکردنهوه و گهیاندنی ئاستی زانکۆکانمان به ستاندهره جیهانییهکان".
ههر لهو پهیامهدا مهسعود بارزانی جهختی كردهوه: "هەموو لایەك دڵنیا دەكەمەوە كە دواڕۆژی كوردستان زۆر رووناكە، لە سایەی ئازایەتیی و گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەکانمان و خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستان و خوێنی شەهیدان، هەموو جیهان بەڕێز و ستایشەوە دەڕوواننە گەل و وڵاتەکەمان، ئێستا زیاتر لە هەر كاتێك خەڵكی كوردستان ئومێدی بە ئاییندەیە و حەزی لە پێشكەوتنە. كاتی ئەوە هاتووە لەپیناو دابینکردنی ئاییندەیەکی گەش بۆ گەلەکەمان، بڕوامان بەخۆمان بێت و چارەنووس و دواڕۆژی خۆمان بە دەستی خۆمان بنەخشێنین، دەبێ ئەو بڕوایەمان بەهێز بكەین كە دەتوانین هەموو ئاواتەكانمان بهێنینە دی".