هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق 60%ی پارێزگای ئه‌نباریان كۆنترۆڵ كردووه
K24 – ھەولێر
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیویانه 60%ی خاكی پارێزگای ئه‌نبار كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4-7-2015)، "فالح ئه‌لعیساوی"، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیویانه ته‌واوی ناوچه بیابانییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار كۆنترۆڵ بكه‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی روممادی، به‌غدادیه، عامریه و فه‌لوجه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، هه‌موو هه‌وڵ و كۆشێكی خۆیان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ رزگاركردنی پارێزگای ئه‌نبار له چه‌نگی داعش.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، رایگه‌یاند 7 هه‌زار هاووڵاتی شاری ئه‌نبار، چوونه‌ته رێزی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و راهێنان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستی شاره‌زایانی سه‌ربازانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا.
له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری رابردوو، چه‌كدارانی داعش توانیان شاری روممادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار، داگیر بكه‌ن.