یۆنان بڕيار ده‌دات
K24 – ھەولێر
له پێناوی ئه‌نجامدانی راپرسییه‌ك سه‌باره‌ت به دیاریكردنی چاره‌نووسی ئابووری وڵاتى يۆنان، بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌رگایان واڵاكرد، مه‌زنده‌ش ده‌كرێ زياتر له 10 مليۆن ده‌نگده‌ر به‌شدارى بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كششه‌ممه (5-72015)، سایتی "فرانس 24"، رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به دیاریكردنی چاره‌نووسی ئابووری وڵاتی یۆنان، بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌رووی هاووڵاتیاندا كرانه‌وه.
له‌و راپرسييه‌دا پرسيارى "ئایا ئێوه رازی ده‌بن یان نا، به‌دانانی پلانێكی نوێ بۆ خۆگرتنی خه‌رجی وڵات به مه‌به‌ستی بنیادنانه‌وه‌ی پێگه‌ی ئابووری؟" خراوه‌ته به‌رده‌ست ده‌نگده‌ران.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، مه‌زه‌نده ده‌كرێت زیاتر له 10 ملیۆن ده‌نگده‌ر، به‌شداری ئه‌و راپرسیه بكه‌ن و "ئه‌لیكس تسێبراس"، سه‌رۆكی حكوومه‌تی یۆنانیش داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره به "نه‌خێر" بده‌نه‌وه.
دوای ئەوەی یۆنان نەیتوانی قەرزەکانی بانکی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی ئەوروپی لە کاتی خۆیدا بداتەوە، چارەنووسی ئەو وڵاتە رووبه‌ڕووى قه‌يرانى دارايى بوويه‌وه. به‌وهۆيه‌وه هه‌موو بانك و بۆرسه‌كانى وڵات داخران، بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌يرانه چاودێران چاوەڕوانی ئەنجامەکانی ئه‌و راپرسييه‌ن، كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، به بۆچوونى هه‌ندێك له شاره‌زايان راپرسييه‌كه ده‌بێته ده‌رچه‌يه‌ك بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌يرانى ئابوورى و به بۆچوونى هه‌ندێكى ديكه‌شيان، جێبه‌جێكردنى ئه‌و " خۆگرتنه" ده‌بێته هۆى دروست بوونى ئاژاوه و پشێوى، وڵات به‌ره‌و ئاقارێكى ديكه‌دا ده‌بات.