داوا ده‌كرێ بۆردومانى هه‌ره‌مه‌كی له فه‌لوجه رابگیرێ
K24 – ھەولێر
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، داواى له هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كرد، بۆردومانكردنی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆ سه‌ر شاری فه‌لوجه رابگیرێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6-7-2015)، "جاسم ئه‌لعه‌سه‌ل"، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، به ئاژانسی هه‌والی ئه‌لئیخباریه‌ی راگه‌یاند: "داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و فرۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق ده‌كه‌م، به‌زووترین كات بۆردومانكردنی هه‌ره‌مه‌كی بۆ سه‌ر شاری فه‌لوجه رابگرن، چونكه هاووڵاتیه‌كی زۆر له ژن و پیاوی پیر و منداڵی بێ‌تاوان به‌ر بۆردومانه‌كان كه‌وتوون".
گوتیشی: "داوا له‌سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی هه‌ڵمه‌تی گرتنه‌وه‌ی ئه‌نبار و هۆزه‌كانی فه‌لوجه و ده‌كه‌م په‌له بكه‌ن له گرتنه‌وه‌ی شاری فه‌لوجه".
ئه‌لعه‌سه‌ل گوتیشی: پێویسته ده‌روازه‌یه‌ك بكرێته‌وه له شاری حه‌بانییه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵاتوون له‌ژێر ده‌ستی داعش له‌و ده‌روازه‌یه بچنه ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئه‌و ئاژانسه گوتی: "داوا له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پارێزگای ئه‌نبار و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌م كه لاپه‌ڕه‌ی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گرتنه‌وه‌ی شاری ئه‌نبار هه‌ڵده‌نه‌وه، توانای زیاتر بخه‌نه گه‌ڕ بۆ گرتنه‌وه‌ی ته‌واوی شاره‌كه".
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو توانی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و سووریا، به‌و هۆییه‌وه ملیۆنان كه‌س ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ری شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپا بوون.