ئامانجی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان هاته‌دی
دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی راپرسیه‌كه‌ی دوێنی، 61.2% ده‌نگده‌رانی ئه‌و پلانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه شاره‌زایانی ئابووری كردبوویان.
دوێنی یه‌كشه‌ممه (5-7-2015)، وه‌زاره‌تی ناوخۆی یۆنان، رایگه‌یاند، دوای 2 سه‌عات له كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه، زیاتر له نیوه‌ی ده‌نگه‌كان جیاكرایه‌وه، نزیكه‌ی 61.2% ی ده‌نگده‌ران به نه‌خێر ده‌نگیان داوه له راپرسیه‌كه، پلانی "خۆ دوور گرتن له خه‌رجی زیاده"یان ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
"ئه‌ڵیكسیس سیپراس"، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، له یه‌كێك له بنكه‌كانی ئه‌سینا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد تێیدا گوتی:" ئه‌مڕۆ رۆژی جه‌ژن و خۆشیه له‌به‌رئه‌وه‌ی دیموكراسی سه‌ركه‌وت، كاتێكیش دیموكراسی سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وا رێگای رزگاریمانه له ترس و هه‌ڕه‌شه‌كان، خه‌ڵكی یۆنان ئه‌مڕۆ په‌یامێكی به‌هێزیان دا به گوێی جیهاندا، كه په‌یامێكی شكۆمه‌ندانه‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌بوو كه ئیراده‌و بژارده‌ی گه‌ل له‌ده‌ستی خۆیدایه."
سیپراس گوتیشی: "ده‌كرێت ئیراده‌ی حكوومه‌تێك فه‌رامۆش بكرێت، به‌ڵام نادیده‌گرتنی ئیراده‌ی خه‌ڵك مه‌حاڵه، گوتيشى: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رووده‌دات گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ به‌هاو پره‌نسیپه دیموكراسیه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ فه‌رمۆشكردنی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن دۆسته‌كانی ئه‌ورپاوه، كه ئه‌نگێلا مێركڵ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات".
دوای ئەوەی یۆنان نەیتوانی قەرزەکانی بانکی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی ئەوروپی لە کاتی خۆیدا بداتەوە، چارەنووسی ئەو وڵاتە رووبه‌ڕووى قه‌یرانى دارایى بوویه‌وه، به‌وهۆیه‌وه هه‌موو بانك و بۆرسه‌كانى وڵات داخران، بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه، راپرسیه‌ك ئه‌نجام درا سه‌باره‌ت به پلانێكی نوێ كه بخرێته به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌وه، ئه‌ویش "خۆگرتن بوو له خه‌رجی زیاده".، ئه‌ڵیكسیس سیپراس، سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان، داواى له خه‌ڵكى كرد ئه‌م پلانه ره‌ت بكه‌نه‌وه.
راپرسیه‌كه له سه‌عات 7 سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ ده‌ستی پێكرد و كه نزیكه‌ی 10 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، له سه‌رتاسه‌ری شاره‌كانی ئه‌و وڵاته بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌ران كرانه‌وه، له ئه‌نجامدا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران ئه‌و پلانه ره‌ت كرایه‌وه.